د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی ئارامی شاری سلێمانی كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی كرا‌و به‌رنامه‌و پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیه‌م دانرا. له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه له (٣٠/١/٢٠٢٠)ه‌وه له پارێزگای سلێمانیدا ده‌ستیپێكرد، پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رنامه‌یان بۆ چۆنێتی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی‌و لۆجیستیه‌كان‌و ئاماده‌كردنی ڕێنمایی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕێوشوێنه‌كانی كۆره‌نتینه‌كردن‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان دیاریكرد، سه‌ركه‌وتووانه حكومه‌تی خۆجێیه‌تی به پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو و له‌ناكاو ئاماده‌بكات. قۆناغی دووه‌م، قۆناغی خۆپارێزی هاووڵاتیان‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو وه‌ستانی ژیانی گشتی‌و كاركردن بوو له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی تاك‌و كۆمه‌ڵگا، به پشتیوانی و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا، به دیاریكردنی ڕێكارو ڕێنمایی ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامی ورد‌و زانستیانه‌و ته‌ندروستیانه، به خۆپارێزی‌و خۆڕاگری‌و پابه‌ندی هاووڵاتیانی به‌ڕێزو به‌گیانی به‌رزی به‌رپرسیارانه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كان‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستی‌و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی‌و لیواكانی سكرتاریه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و میدیا‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ڕێكرا. قۆناغی سێیه‌م، قۆناغی پاراستنی بژێوی‌و ئاسایشی ئابووری خه‌ڵك‌و كه‌رتی تایبه‌ت، به ته‌ریبی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رده‌وامی ئاسایشی ته‌ندروستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنادا، له‌م قۆناغه‌شدا وه‌ك قۆناغه‌كانی تر پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پابه‌ندی خۆپارێزی‌و تاكپارێزی‌و كۆمه‌ڵگا پارێزی هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، واده‌كات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ به قۆناغ ده‌رفه‌تی زیاتری ژیانكردن‌و كار‌و كه‌سابه‌ت‌و بژێوی هاووڵاتیان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌و بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبوونی ته‌واوی هاووڵاتیان ده‌بێت به خۆپارێزییان‌و به ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كانه‌وه، پێویسته خۆیان بۆ خۆیان ئه‌ركی پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بگرنه ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بتوانن ڕێكارو ڕێنمایی پێویستیان به‌پێی قۆناغه‌كه بۆ دیاری بكه‌ن‌و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن‌و پشكنین‌و كۆره‌نتینه‌كردن‌و چاودێریكردنی ته‌ندروستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه له‌لایه‌ن كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه بڕه‌خسێت و یه‌كه كارگێڕی‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانیدا بتوانن كایه‌كانی ژیان‌و سێكته‌ره جیاجیاكانی بژێوی هاونیشتمانان له‌ژێر ڕێكارو ڕێنمایی ورد‌و توندی ته‌ندروستیدا جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرا، پشتیوانی ته‌واوی ئه‌م قۆناغه بن و هانی زیاتری هاووڵاتیان بده‌ن بۆ خۆپارێزی به‌رده‌وام. هه‌موو لایه‌ك ئاگاداركرانه‌وه له‌هه‌ر كارێكی زیاده‌ڕه‌وی و سه‌رپێچیكردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌هه‌ر شوێنێكداو ڕێكاری توندی یاساییان له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆو بڕیار‌و ڕێكارو ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان كرایه‌وه. تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردران، كه ڕۆژانه له‌دوای داخستنی شوێنه ڕێگه‌پێدراوه‌كانی بازاڕه‌وه ته‌واوی بازاڕه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان ده‌رمانپژێن بكه‌ن و پاكژبكه‌نه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیان و كاسبكارانیش پاكوخاوێنی ته‌واوی شوێنه‌كانی خۆیان ڕاگرن. خاك - راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure