ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد. به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به شێوازی ئۆنلاین، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (5)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی زۆر له‌نێوان زانكۆكان له‌ڕووی ژێرخان و توانای مرۆیی و ڕاهێنانی مامۆستایان و ژماره‌ی قوتابیان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها به‌هۆی جیاوازی ڕێژه‌ی خوێندراوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌نێوان زانكۆكان و به‌تایبه‌ت له‌نێوان سیستمی ساڵانه‌و سیستمی كۆ‌رسات و سیستمی بۆڵۆنیا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا: 1. ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری پێشوی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر تا (٢/٥/٢٠٢٠) ڕه‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان ئاسایی نه‌بۆوه‌و نه‌توانرا ده‌ستبكرێته‌وه به خوێندنی نێوكامپه‌س، ئه‌وا زانكۆكان ده‌ستده‌كه‌ن به خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. هه‌ر زانكۆیه‌ك تا ئه‌و به‌رواره نه‌یتوانی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبكات بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار)، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕی و ئه‌كادیمییه‌ی كه زانكۆكان هه‌یانه به له‌به‌رچاوگرتنی سیستمی خوێندن و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی و جیاوازیانه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كه پلانی تایبه‌ت به زانكۆی خۆیان دابڕێژن بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠). 3. هه‌موو زانكۆكان پێویسته پلانه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك دابڕێژن كه پێش (١/٩/٢٠٢٠) پرۆگرامی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠)یان ته‌واوكردبێت به هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكرنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆتایی ساڵیشه‌وه. 4. ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه ده‌ستده‌كه‌ن به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) ئه‌وا پێویسته پلانی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ خوێندنی وانه پراكتیكییه‌كان. 5. هه‌موو زانكۆكان پێویسته پلان و نه‌خشه‌ڕێگای ڕوونیان هه‌بێت بۆ كات و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان. 6. ئه‌و زانكۆ حكومی و تایبه‌تانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی كه لقی زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تین یاخود مافی یاسایی زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه به شێوه‌ی (Franchise) یاخود سیستمێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وا پێویسته ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه (زانكۆی دایك) بكه‌ن بۆ چۆنییه‌تی و كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی، واته ئه‌گه‌ر زانكۆی دایك ده‌ستیكردووه به خوێندنی ئه‌لكترۆنی زانكۆكه‌ی هه‌رێمیش ده‌توانێت ده‌ستپێبكات به مه‌رجێك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردبێت. 7. سه‌رجه‌م زانكۆكان پێویسته به‌پێی بڕیاره‌كانی سه‌ره‌وه پلان و نه‌خشه‌ڕێگای خۆیان دابڕێژن و وێنه‌یه‌ك بده‌ن به وه‌زاره‌ت بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردن و به‌دواداچوونی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌ت له چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان. 8. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كه له (٢/٥/٢٠٢٠) زانكۆكان ده‌توانن هه‌موو پرۆسه‌كانی تر به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه وه‌ك خوێندنی قوتابییان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا) ئه‌وانه‌ی كه پێشتر ده‌ستیان كردووه به خوێندن به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندنیان، هه‌روه‌ها پرۆسه ئه‌كادیمییه‌كانی تر (كۆنفرانس و سیمینار‌و سیمپۆزیه‌م و گفتوگۆی تێزه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا‌و نازناوی زانستی و پێداگۆجی و...هتد). 9. هه‌ركاتێك ئاساییبوونه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌وا ئه‌و زانكۆیانه‌ی ده‌ستیان كردووه به خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) ڕاسته‌وخۆ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به خوێندنی نێوكامپه‌س بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن. 10. زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش پێویسته پاپه‌ند بن به‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure