18/4/2020 09:01 PM

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیيەكان درێژكرایەوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانيیەكانی بۆ 24ی نیسان ئاشكراكرد.

لە راگەیەنراوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هاتووە: لە ئاگادارینامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تـا ٢٠٢٠/٤/٢٤ درێژكردەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە: ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سورو سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوه.

روونیشكراوەتەوە: ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

خاك - بەشی پەیوەندییە گشتیيەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved