19/4/2020 12:01 PM

هۆندا CR-Vـی 2020

کۆمپانیای هۆندا بەگشتی کارەکانی بەباشی ئەنجام ئەدات. هیچ یەک لە کۆمپانیا ئۆتۆمبێلسازەکانی دیکە لە بازاڕی گەورەی ئەم پیشەیەدا تا ئەم رادەیە بەباشی ئامرازی هاتوچۆ بەرهەم ناهێنێت. بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بەنیسبەت ئەو مۆدێلانەی کە لەلایەن رکابەرانیەوە دروست دەبێت لە بواری لێخوڕین، رادەی سووتاندنی سووتەمەنی و کواڵیتییەوە لە پلەیەکی بەرزتردان.
نوێترین مۆدێلی هۆندا کۆمەڵێک تاقیکاری لەسەر ئەنجامدراوە کە لەئێستادا ئەم تاقیکاریانە بۆ مۆدێلی CR-V ئەرێنی بووە. ئەم پێشکەوتنە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا یارمەتییەکی زۆر بە سایەق ئەگەیەنێت.بۆ نموونە لە رۆیشین بەناو هێڵەکانی جادەدا، هۆشداری بەرکەوتن لە پێشەوە، کەمبوونەوەی پانایی جادەکە و باشتربوونی "کورووز کۆنتڕۆڵ/ Cruise Control" بەشێکن لەم ئۆپشنانە.
گۆڕانکارییەکی گرنگی دیکە لە ئۆتۆمبێلی CR-Vـدا بەدی دەکرێت، کەمبوونەوەی پێکهاتەی بزوێنەی 2.4 لیتری I4ـە. واتە لەئێستادا بزوێنەرێکی ٤ سیلەندەری 1.5 لیتری تۆربۆ، سیستەمێکی ستانداردە لە هەر ئۆتۆمبێلێکدا کە توانای بەرهەمهێنانی 190 ئەسپەهێز وزە و 179 پاوند زەبری هەیە.
ئەم مۆدێلە گلۆپی نوێی لەسەر جێگیر کراوە؛ تایەکانیش سەرلەنوێ دیزاینی کراوەتەوە و لە سێ رەنگی جیاوازدا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت. لەلایەکی دیکەوە ئۆتۆمبێلەکانی هۆندا بەو دیزاینە زیرەکەی کە هەیانە، فەزایەکی زیاتر بۆ بارکردنی کەلوپەل دروست دەکەن و CR-Vـیش هەر بەم جۆرەیە. هەروەها کورسییەکانیشی بۆ دانیشتن زۆر ئاسوودەن و رووکارەکەیان بە چەرم داپۆشراوە.
نرخی مۆدێلی سەرەکی ئەم ئۆتۆمبێلە 26,170 دۆلارە  و لەو بارەیەشەوە بەنیسبەت کۆمپانیاکانی دیکە نرخێکی گونجاوی هەیە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved