19/4/2020 12:03 PM

کۆرۆنا و سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێی پەنابەری

لەناوچوونی هاوسەنگی ئابووری و کەمبوونەوەی یارمەتی ماڵی بە وڵاتانی هەژار  بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارە ی پەنابەران کە شوێنی مەبەستیان وڵاتانی دەوڵەمەندە. تورکیا بە راشکاوی دەڵێ کە ناتوانێ قەیرانی کۆرۆنا لەناو 4 ملیۆن پەنابەر کە لەو وڵاتەن کۆنتڕۆڵ بکات. تورکیا ماوەیەک بەر لەم قەیرانە سنوورەکانی خۆی بۆ دەربازبوونی پەنابەران کردبۆوە بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئەوروپا.
کەمبوونەوەی یارمەتی ماڵی وڵاتانی کەنداو بۆ میسر و سوودان، دەبێتە دەستپێکی شەپۆلێکی نوێ لە رەوتی پەنابەری لە وڵاتانی ئەفریقاییدا. هەر بۆیە دەبێ چاوەڕوانی کاروانی گەورەی پەنابەران بین کە لە ئەمریکای ناوەندییەوە بەرەو مەکسیک و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە بەرەو ئەوروپا دەڕۆن.
ئەم شەپۆلە لە ساڵەکانی رابردوو و لە گەرمەی شەڕی سوریادا بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس لە دەریای مەدیتەرانەدا، بەڵام ئەمجارە دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێ، چونکە ئەمجارەیان لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی یاساکانی هاتوچۆ لەسەر سنوورەکان، ملیۆنەها پەنابەر لە وڵاتانی هەژارەوە کە دۆخی تەندروستیان خراپە خۆیان دەگەیەننە ئەو وڵاتانەی کە بە هەزار چەرمەسەری تەندروستی خۆیان پاراستووە.
لەناوخۆی وڵاتانیش خەڵک لە شارە گەورەکانەوە بەرەو شارە بچوکەکان کۆچ دەکەن و لەوانەیە پێکهاتەی کۆمەڵگا بەگشتی گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved