19/4/2020 12:04 PM

روانگەتان سەبارەت بە عەشق چییە؟-ئەم تێستە ئەنجام بدە

توێژەران لەسەر ئەو بڕوایەن کە شێوەی روانینی ئێمە بۆ دەوروبەرمان دەتوانێ هەندێک بابەت سەبارەت بە کەسایەتیمان ئاشکرا بکات. ئەم تاقیکارییەش لەڕاستیدا ئاشکرای دەکا کە دەروونی ئێوە چۆناوچۆن دەڕوانێتە بابەتی عەشق. لەو وێنانەی خوارەوەدا یەکەم شتێک کە بە بینینیان دێتە ناو زەینتانەوە هەڵیبژێرن و ماناکەی بخوێننەوە.

دوو ئەسپ یان روخسارێک؟

 
ئەسپەکان: لەوانەیە لە رابردوودا تووشی زیانێکی سۆزدارانە بووبێتن و لە عەشق بێزارن
روخسار: ئێوە روانینێکی سادەتان بۆ عەشق هەیە و لاتان وایە عەشق رۆژێک بۆخۆی دێتە بەر دەمتان.

مشک یان پشیلە؟


مشک: ژیانی خۆشەویستیتان هاوشێوەی شەمەندەفەرێکی ئاسمانییە.
پشیلە: وادیارە هێشتا کەسی خۆتان نەدۆزیوەتەوە.

سەری سەگێک یان سەری پشیلەیەک؟


سەگ: ئێوە کۆمەڵێک تایبەتمەندیاتان لە زەیندایە و چاوڕێن کەسێک بە تایبەتمەندییانە بدۆزنەوە، هەر بۆیە پەلە ناکەن.
پشیلە: واز لە سترێس و نیگەرانی سەبارەت بە ژیانی تاکەکەسی خۆتان بهێنن، بۆ ئەوەی عەشقی راستەقینە بێتە سەر رێتان.

روخسارێک بە سمێڵەوە یان ژن و پیاوێکی سەماکەر؟


روخسارێک بە سمێڵەوە: ئێوە بڕواتان بە زەبر و زۆر نییە و خۆتان بە رەوتی ژیان و چارەنووس سپاردووە.
دار و سەماکەرەکان: ئێوە فێر بوون لە هەر مەجالێکدا خاڵێکی ئەرێنی بدۆزنەوە.

روخساری سەگ یان قاچی سەگ؟


روخساری سەگ: ئێوە لەلایەن هەستەکانتانەوە کۆنتڕۆڵ ئەکرێن.
قاچی سەگ: ئێوە بڕواتان بە زەبر و زۆر نییە و خۆتان بە رەوتی ژیان و چارەنووس سپاردووە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved