به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێن داده‌خات. به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو كه‌بابخانه، چێشتخانه‌یه‌ك، دوو چایخانه، دوكانێكی سارده‌مه‌نی و شیرینی له بازاڕی شاری سلێمانی داخست و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. ژووری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی سلێمانی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به مه‌رجی پابه‌ندبوونی ته‌واو به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی به‌شێكی دیكه له دوكانی بازاڕه‌ی شاری سلێمانی كرده‌وه، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure