21/4/2020 02:42 PM

قەڵای ئامەد

قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر قەڵایەکی مێژوویییە کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەدی باکووری کوردستان. ساڵی 2000 رێکخراوی یۆنسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمیدا دانا. لەساڵی 2005، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یۆنسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل. بەپێی سەرچاوەکانی یۆنسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1488 و لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆنستانتینی دووەم درووستکراوە.
دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان. قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە کە بریتین لە دەروازەی چیا، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ.
قەڵای ئامەد لە بەردی ئاسایی، بازاڵتی رەش(کە جۆرێک بەردی سەخت و قایمە) و خشت دروست بووە و هەموو قۆناغەکانی نۆژەنبوونەوەشی تێپەڕ کردووە. دیوارە بازاڵتییەکان زۆر قایم و پتەون و هەر بۆیە پاش 2000 ساڵ هێشتاش ماونەتەوە. ئەم قەڵای لە سەردەمی رۆم و عوسمانیدا کەڵکی لێ وەرگیراوە و نۆژەنیش کراوەتەوە.
هەروەها دوو زنجیرەی پاشایی مەروانیان و ئەیوبیان کە کورد بوون لەم قەڵایەدا جێگیر بوون. جێی ئاماژەیە لە سەدا 70ـی دانیشتووانی ئامەد کوردن، 20٪ـیان تورکمانن و ئەو 10٪ـی دیکەش بریتین لە هەر یەک لە پێکهاتەکانی عەرەب و ئەرمەنی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved