21/4/2020 03:36 PM

بە خواردنی ئەم خۆراکانە گەنجتر دەردەکەویت

بۆئەوەی گەنجتر دەربکەویت پێویست نییە بایەخ بە کرێم و ئەو بەرهەمانە بدەیت کە رێژەیەکی زۆر لە مەوادی کیمیاوین تیدایە و زیان بە پێست دەگەیەنن. واباشترە تەنیا بایەخ بەو خۆراکانە بدەیت کە دژە پیربوونن و پێست بە گەنجی دەهێڵنەوە. ماڵپەری   foodeatsafe  ئاماژەی بە چەند خۆراک کردووە کە تایبەتمەندیی دژەپیربوونیان هەیە کە لە درێژەدا لەگەڵیان ئاشنا ئەبین.
شوکولاتەی رەش
پێست لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر دەپارێزێت، هەروەها دژە ئۆکسانە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی شوکولاتەی رەش لە بێری بەسودترە.

چای سەوز
کۆلاجین بۆ پێست دابین دەکات، هەروەها رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، رێگری دەکات لە دروستبونی چرچی روخسار.
 
قاوە

خواردنی کوپێک قاوە لە بەیانیان پێست دەپارێزێت و بەجوانی دەیهێڵێتەوە.
 
ئەڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، ریشاڵ، پۆتاسیۆم و ترشە چەوری، کە رۆڵی سەرەکیان هەیە لە پاراستنی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی.
 
تەماتە
پرۆسەی پیربون دوادەخات، سەرەرای ئەوانەش مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات، نەخۆشی دڵ، و جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

سەوزەکان
دژی پیربونن و نیشانەکانی پیری بە روخسارەوە ناهێڵن، هەروەها دژی شێرپەنجەن تەندروستی دڵ دەپارێزن.
 
زەیتی روەکی
بەتایبەتی زەیتی زەیتون سەرەڕای ئەوەی سودی تەندروستی هەیە، گەنجتر لە تەمەنی خۆت دەرتدەخات، دژە هەوکردنە، هەتا زیاتر بایەخی پێبدەیت زیاتر گەنجتر دەردەکەویت.

سەرچاوە: foodeatsafe

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved