به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ئارایشتگا داده‌خات. شاتو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه (10) ئارایشتگا له شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاكان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له خاوه‌نی ئارایشتگاكان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و شوێنه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له كردنه‌وه‌ی ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure