22/4/2020 04:04 PM

رەشبوونی رەنگی پێستی دوو پزیشکی چینی

دوو پزیشکی چینی کە تووشبووی کۆرۆنا بوون پاش ئەوەی چارەسەریان بۆ کرا، لەگەڵ کێشەیەکی دیکە رووبەڕوو بوونەوە. بەپێی راپۆرتی تەلەفیزیۆنی CCTV، رەنگی پێستی ئەم پزیشکانە بەهۆی زیانبەرکەوتنی جگەر و لەناوچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان رەش هەڵگەڕاوە.
بەپێی راگەیاندنی میدیایەکی ئینگلیزی، ئەم دوو پزیشکە رێکەوتی 17ـی 1ـی 2020 لەکاتی چارەسەریی تووشبووانی کۆرۆنادا لە نەخۆشخانەی ناوەندیی ئووهان خۆشیان تووشی ئەم پەتایە بوون. دوکتۆر "یی فان" و دوکتۆر "هوو وایفنگ" ئەگەرچی چارەسەریی پزیشکیان بۆ کراوە بەڵام ئەم ڤایرۆسە کاریگەرییەکی سەیرەسەمەرەی بووە لەسەریان و پێستیان رەش هەڵگەڕاوە. دەگوترێ رەنگی پێستی یەکێک لەم دوکتورانە پاش ئەوەی دەرمانێکی تایبەتی پێداوە ئاوای بەسەرهاتووە.
دوکتۆر "یی" پسپۆڕی ئازارەکانی دڵە و بەماوەی 39 رۆژ لە بەشی ئاگاداریی تایبەتی نەخۆشخانە ماوەتەوە و دەڵێ: "پاش ئەوەی ئاگاداری دۆخەکە بووم زۆر ترسام و شەوانە خەونی ناخۆشم ئەبینی." دوکتۆر "هوو"ـش پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پیاوان و نەزۆکییە و بەماوەی 99 رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی جۆراوجۆرەوە، جەستەی لاواز بووە بەڵام تەندروستی جێگیرە.

 

سەرچاوە: nypost

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved