22/4/2020 04:06 PM

عەرەبێ شەمۆ

عەرەبێ شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ نووسەرێکی کوردە و بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناودەبرێت. عەرەبێ شەمۆ ساڵی 1897 لە گوندی "سوسز قارس"ـی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی ئێزیدی لەدایکبووە. هەڵبەت لەکاتی لەدایکبوونی عەرەبێ شەمۆدا ئەو ناوچەیە کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی روسیاوە. عەرەبێ یەکێک لە پێسەنگەکانی نووسینی رۆمانە لە ئەدەبیاتی کوردیدا و یەکەم رۆمانی ناوی "شڤانی کورد/کرمانج"ـە. هەندێک کەس نازناوی باوکی رۆمانی کوردی ئەخەنە پاڵ ناوی ئەم نووسەرە. عەرەبێ شەمۆ ساڵی 1987 کۆچی دوایی ئەکات.

کۆی بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە بریتین لە:
*لە ساڵی 1958 پەرتووکی بەربانگی لە چاپدا
*لە ساڵی 1959 پەرتووکی جیهانی بەختەوەری چاپدا
*لە ساڵی 1966 داستانی قەڵای دمدمیوەرگێڕا بۆ زمانی ڕووسیبەپیتی سلاڤی لە یەریڤان، لەم داستانەدا عەرەبێ شەمۆ هەوڵی دا ئەو جەور و ستەمەی کە لە لایەن *داگیرکەرانی سەفەوی و عووسمانی لە کوردکراوە بخاتە ڕوو.
*ڕۆمانی شوانی کورد لە ساڵی 1977 لە چاپدرا
*ڕۆمانی هۆپۆ لە ساڵی 1990 لە چاپدراوە
*چیڕۆکی نێو خەڵکان
*بەرهەمە کۆکراوەکانی عەرەبێ شەمۆ

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved