23/4/2020 02:39 PM

ململانەی یانە زەبەلاحەکان لە گواستەوەکانی هاوینەدا

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە هەمان ئەو ئامانجەیان هەیە کە یانەکانی بایرن میونشن و لیڤەرپوڵ بۆ گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 دیارییان کردووە.
ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی گەورە پێشکەشی "تیمۆ ڤێرنەر"ـی هێرشبەری ئەڵمانی یانەی لایپزیگ دەکات.
سەرەڕای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە خواستی سەرەکییان لەسەر "لاوتارۆ مارتینێز"ـی ئەرجەنتینییە، بەڵام دەیانەوێت وەک جێگرەوەی ڕاستەقینەی "لویس سوارێز"، "تیمۆ ڤێرنەر" بە گرێبەستێکی سەربەخۆ و جیاواز مسۆگەر بکات.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی فەرەنسی، هەریەک لە یانەکانی بایرن میونشن و لیڤەرپوڵ هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەنرخە ئەڵمانییەکە دەستپێکردووە.
یاریزانەکە ماوەیەکە کۆرسی زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت، کە ئەوەش بە ئامادەکاری بۆ پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوڵەوە خوێندنەوەی بۆدەکرێت.
ڤێرنەری تەمەن 24 ساڵ کە تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی لایپزیگ واژۆ کردووە، یەکێکە لەباشترین هێرشبەرانی خولی ئەڵمانیا و جیهان. لە 36 یارییدا 27 گۆڵی تۆمار کردووە و ١٢ گۆڵیشی دروست کردوە. هەر بۆیە سەرنجی زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی ڕاکێشاوە.
لەگواستنەوەکانی هاوینەدا، یانە داواکارەکان کە پێکهاتوون لە بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ وبایرن میونشن بەپێی هێزی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکانیان، دەتوانن قەناعەت بەیاریزانەکە بکەن و نزیکترینیان لیڤەرپوڵە بەهۆی بوونی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی لە یانەکە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved