له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كارگه‌یه‌كی بێمۆڵه‌تی ساخته‌كاری داده‌خات و به فه‌رمانی قائیمقام خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. له‌سه‌ر زانیاری و به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی بێمۆڵه‌تی له‌قتونانی داخستووه كه به شێوه‌یه‌كی ساخته‌كاری خوارده‌مه‌نی وشكه‌ی گۆڕیوه بۆ خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی به‌ناوبانگ و به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیكردوه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی؛ كارگه‌كه ئه‌و خوارده‌مه‌نیه وشكانه‌ی له‌قتوناوه كه ماوه‌ی به‌سه‌رچونیان نزیكبوه‌ته‌وه له نه‌شیاوی بۆ خواردن، به به‌كارهێنانی لۆگۆی دیكه‌ی به‌ناوبانگ، خاوه‌ن كارگه‌كه جۆره ده‌فرێكی (650) گرامی به‌كارهێناوه‌و خوارده‌مه‌نییه‌كانی تێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی به‌كارهێنانی درێژكردوه‌ته‌وه. به‌پێی یاسای بازرگانی عێراق، هه‌ركه‌س و شوێنێك ده‌ستكاری لیبڵ و ئه‌و ده‌فرانه‌ی شمه‌كی تێكراوه بكات، یان زاینارییه‌كانی بگۆڕیت، فێڵی بازرگانیه و سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure