25/4/2020 03:28 PM

تۆیتا "یاریس"ـی 2021

تۆیتا سەرەتا بەتەما بوو لە مانگی مارسدا پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلە بچوکەکەی خۆی واتە Geneva Motor Show لادا، بەڵام سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم رێوڕەسمەی دواخست. ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە ئەم دواخرانە لەوانەیە چەندین مانگی دیکەی پێ بچێت، بەڵام چاوەڕوانییەکان کۆتاییان پێهاتووە و تۆیتا ئامادەیە پەردە لەسەر "یاریس"ـی 2021 لابدات.
ئەم ئۆتۆمبێلە هەر چوار تایەکەی ئەخولێتەوە و سیستەمی وزەکەی بریتییە لە بزوێنەرێکی 3 سیلەندەری بە قەبارەی 1.5 لیتر و هەروەها بزوێنەرێکی هایبریدی. ئەو بزوێنەوە 3 سیلەندەرییە ئەتوانێ بە تەنها بە پشت بەستن بە تایەکانی پێشەوە ئۆتۆمبێلەکە بجووڵێنێت و ئەگەر هەستەوەرەکان هەستیان بە لاوازی ئۆتۆمبێلەکە کرد ئەوە بزوێنەرە هایبریدییەکەش دەکەوێتە کار و هەر چوار تایەکەش ئەخولێنەوە.
هێزی گشتیی ئەم ئۆتۆمبێلە 116 ئەسپەهێزه کە لەوانەیە هێزێکی زۆر نەبێت، بەڵام دەبێ بزانین کە ئەم ئۆتۆمبێلە لە باری قەبارەوە بۆ کاروباری ناو شار بەکاردێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم ژمارەیە کەم نییە. تۆیتا دەڵێ نزیکەی 150هەزار دانە "یاریس"ـی 2021ـی لە کارگەکانی فەڕەنسا بەرهەمهێناوە و لەهاوینی ئەمساڵدا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت.

 

سەرچاوە: motor1

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved