25/4/2020 10:27 PM

12 دوكانی گۆشتفرۆشتن داخران

بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەك دوكانی گۆشتفرۆش دادەخات.

بەهۆی پایەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو دانانی گۆشت و قیمە لەسەر سینی و لە دەرەوەی دوكانەكانیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (12) دوكانی گۆشتفرۆشتن لە بازاڕی (بەلەدیەكە)ی شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخات.

پێشتر ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەمەرجی پابەندبوون بە سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییە نوێكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگە بە كردنەوەی دوكانی گۆشتفرۆشەكان دراوە، هەرشوێنێكیش سەرپێچی بكات شوێنەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، پێويستە گۆشتی فرێش لە پلەی (سفر بۆ 6) گەرمی و لە شوێنی داخراو عەمبار بكرێت، بۆیە هەریەك لە گۆشتفرۆشی (سیروان، فەرەیدون، تایەر، هەموان، برایان، پەیوەند، شاد، سەردار، محمد، رامان، علی، سامان و هێمن) بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved