داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ده‌كرێت كه له ئێستادا پاسۆردو یوزه‌ری سه‌رجه‌م مامۆستایان و خۆێندكاران له سیستمه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌وانه‌شی offline له گروپی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان دانراوه‌و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك پرسیارێكی هه‌یه ده‌توانێت له گروپه‌كانیان بیكات. مامۆستایان و خوێندكاران ئاگادارده‌كرێنه‌وه كه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوو پاسۆردو یوزه‌ره‌كه ده‌گاته ده‌ستیان و ئاگاداری ئه‌كاونت و په‌یجی قوتابخانه‌و خۆێندنگه‌كانیان بن بۆ چۆنیه‌تی گه‌شتنی پاسۆردو یوزه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت هیچ پاسۆردو یوزه‌رێك له‌هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاونه‌بێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان رێكاری تایبه‌ت بگرنه به‌ر بۆ گه‌شتنی یوزه‌رو پاسۆرده‌كه به مامۆستایان و خوێندكاران به ئاسانترین شێواز. بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خوێندن له قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی : 1ـ خوێندن له قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی پاڵپشتیكارو نا ئیلزامییه، به‌واتای ئه‌و بابه‌تانه بۆ تاقیكردنه‌وه داواكراو نیه، به‌ڵام پێویسته به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت ئیداره‌ی قوتابخانه هه‌ماهه‌نگی بكات له‌وه‌ی به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك بۆ قوتابیانی چاودێریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند بینه‌ری وانه‌كان ده‌بن. 2-ئیداره‌ی قوتابخانه سه‌رپه‌رشتی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌نێوان مامۆستایان و خوێندكاران، وه مامۆستایان پاش ئه‌وه‌ی خوێندكار وانه‌كه ده‌بینن، ده‌توانێت په‌یامی هه‌بێت بۆ قوتابیان و ئه‌گه‌ر خوێندكاران پرسیاریان هه‌بوو ده‌كرێت وه‌ڵامیان بداته‌وه. 3ـ ستافی كارگێری له قوتابخانه‌و ئێمه‌ش له سه‌رپه‌رشتیاریكردنی پرۆژه‌كه، ئاگاداری راده‌ی به‌كارهێنانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بین، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ك پێویست به‌كاری نه‌هێنابوو ئاگادارده‌كرێته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كه‌ی ده‌كرێت. 4ـ ده‌توانن سوود له‌و ڤیدیۆ فێركارییه وه‌ربگرن كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه به زووترین كات، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه زۆر ساده‌و ساكار دیزاین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بتوانن به‌كاریبهێنن. 5-رۆژانه ڤیدیۆی نوێ زیاد ده‌كرێت بۆ گشت قۆناغه‌كان، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌ك سه‌ره‌تا دانراوه، ڤیدیۆی پێویست بۆ هه‌موو وانه پێویسته‌كان ده‌بێت. به هه‌موو زمانه‌كان. 6-مامۆستای وانه‌بێژ له پرۆژه‌كه داخڵ ده‌بن. 7-وشه‌ی تێپه‌ڕ یان كۆده‌كان له‌ڕێگای گروپی ڤایبه‌ر یان تلیگرام یان واتس ئاپ یان مه‌سنجه‌ر یان ته‌له‌فۆن و نامه‌ی مۆبایل ده‌درێت بۆ خوێندكار یان دایباب. ناكرێت هیچ قوتابخانه‌یه‌ك كۆدی قوتابیان له په‌یج یان ئه‌كاونتی قوتابخانه یان شه‌خسی دابنێت یان بڵاویبكاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure