26/4/2020 03:36 PM

رامۆس لە ریاڵ مەدرید جیا ئەبێتەوە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانێكی هێڵی بەرگری یانەكەی نوێ بكاتەوە لە پێناو دڵنیابون لە بەهێزی هێڵی بەرگری یانەكەیان.
رۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ترس لە رۆیشتنی رامۆس ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی كە گرێبەستی "رافائیل ڤاران"ـی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەكەیان نوێ بكەنەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكراكردوە، كە لەسەر داوای زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید كاربەدەستانی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدان گفتۆگۆكانیان لەگەڵ ڤاران دەستپێبكەن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 26 ساڵە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید تا ئێستا نەیتوانیوە سەركەوتو بێت لە گفتوگۆكردن لەگەڵ "سێرجیۆ رامۆس" بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە. رۆژنامەكانیش باس لەوە دەكەن كە ئەو یاریزانە دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی رو لە خولی یانەكانی ئەمریكا دەكات بۆ یاریكردن.
پێش وەستانی یارییەكانی خولی ئیسپانی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پلەی دوەمی لالیگای  دەستەبەر کردبوو.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved