26/4/2020 03:39 PM

نزمیی فشاری خوێن و نیشانەکانی

بەرزی فشاری خوێن نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاریگەری خراپی لەسەر بەشە جیاوازەکانی جەستە دەبێت. لەبەرامبەردا و بەهەمان شێوە "نزمیی فشاری خوێن"ـیش چەندین کێشەی تەندروستی دیکەی لێدەکەوێتەوە. بەپێی راپۆرتێکی Mayo Clinic چەند هۆکارێک هەن کە دەبنە هۆی نزمیی فشاری خوێن و چەند نیشانەیەک لە کەسەکەدا دەردەکەوێت. ئەم نیشانانە بەگشتی بریتین لە: سەرگێژخواردن، بورانەوە، دڵتێکەڵهاتن، شەکەتی و ماندوبون، لەدەستدانی هۆشیاری، لێڵبونی بینایی چاوەکان. چەندین هۆکاریش بۆ ئەم کێشەیە ناسراون کە لەدرێژەدا لەگەڵیان ئاشنا دەبین.

*دوگیانی، بەهۆی گۆڕانکاری لە سوڕی خوێن زۆر جار خانمانی دوگیان فشاری خوێنیان دادەبەزێت.
*ئازارەکانی دڵ و دەمارەکان، بۆ نموونە کەمی ژمارەی لێدانەکانی دڵ، نۆبەی دڵ، کێشە لە دەمار و بۆریەکانی دڵ.
*نزمی شەکری خوێن و چەند حاڵەتێکی توشبون بە شەکرە.
*وشکبوونی جەستە: کاتێک جەستە بە بڕی پێویست ئاو بەدەست ناهێنێت، لاواز دەبێت، دەبێتە خۆی سەرگێژخواردن و بورانەوە و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە.
*کاتێک بەهۆی خوێنبەربونەوە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێنی جەستە بەفیڕۆدەچێت، فشاری خوێن نزم دەبێتەوە.

 

سەرچاوە: mayoclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved