26/4/2020 03:42 PM

سەید رەزا

سەید رەزا سالی 1862ـی زایینی لە دەڤەری دێرسیم لەدایک بووە. سەید رەزا کوڕی سەید ئیبراهیمە. لە سەر دەستی ماموستایەک بە ناوی محەممەد عەلی ئەفەندی فێری خوێندن بووە. محەممەد عەلی لە لایەک سەید رەزا فێری زانستی ئایینی دەکرد و لە لایەکی دیکەوە هەستی نەتەوایەتی لە ناو دەروونیدا هەڵدەگیرساند. لە دوای مردنی باوکی، پۆستی سەیدی وەرگرت و لە ناو شاری ئاخداد دا نیشتەجێ بوو.
لە سەردەمی سەرهەڵدانی قوچگیری، کۆمەڵێک چەکدار بەرەو دێرسیم بەڕێکەوتن و هێڵی بەرگری لەشکری تورکیایان تێکشکاند کە ئەمە پشتگیرییەکی باش بوو بۆ سەرهەڵدانەکە. سەید رەزا دوای سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیران پشت بەستن لە سەر کۆچبەران کرد. پێش لە سەرهەڵدانەکەی دێرسیم، سەید رەزا چاوی بە هەموو سەرۆک هوزەکان کەوت و توانی یەکیێتیەک لە نێوانیاندا دروست بکا. لە کاتێکدا کە لە دێرسیم سەرهەڵدان بەردەوام بوو، لە 5ـی تشرینی یەکەمی 1937ـدا بەرپرسانی حکومەتی تورکیا بو مەبەستی چاوپێکەوتن داوایان لە سەید رەزا کرد کە سەردانی شاری ئەرزنجان بکات. سەید رەزا لە ڕێگای ئەرزنجاندا دەستەسەر دەکرێت و بەرەو شاری "ئەلازیغ"ـی دەبەن و لەوێ دادگایی دەکەن. ڕابەری سەرهەڵدانی دێرسیم واتە سەید رەزا لە 15ـی تشرینی دووەم 1937ـدا لەگەڵ شەش کەس لە یارانی لە ایەن ڕژێمی داگیرکەری تورکەوە لەسێدارە دران. چوار خەباتکاریش بەڕ لەوەی لەسێدارە بدڕێن، سزاکەیان گوڕدڕا بو زیندانی کردن، چونکە هەندێک لەوان تەمەنیان لە 90 سالی زیاتر بوو و تورکەکان نەیاندەویست ناوی خویان خراب بکەن. بەپێی ئەم یاسایە تەنانەت نەدەبوو سەید رەزاش لەسێدارە بدرایە، چونکە ئەویش لەکاتی دەستبەرسەربووندا تەمەنی زۆر بوو.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved