پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری تاك و جووتی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات بڕیاره‌كه له 27-4-2020، كاری پێده‌كرێت. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه.. پاڵپشت به به‌یانی ژماره (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له (٢٣/٤/٢٠٢٠)دا، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نوسراوی پارێزگای سلێمانی ژماره (٩٦) له (٢٢/٤/٢٠٢٠)دا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌یدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا به: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی 10 له ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، تایبه‌ت به هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا په‌یوه‌ست به دیاریكردنی ژماره‌ی تاك و جووت بۆ هاتوچۆی ڕۆژانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له ڕۆژی (٢٧/٤/٢٠٢٠)ه‌وه، تا كاتێكی تر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی وه‌ك پێویست نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه كار‌و ئۆتۆمبێلی تاكسیش له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ژماره (٨١) له (٢٣/٤/٢٠٢٠)دا به سیستمی تاك و جووت كارده‌كه‌ن، هاووڵاتیان بۆ هاتوچۆ پشت به خۆیان ده‌به‌ستن. ئه‌م بڕیاره له زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوو له‌بارتردا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی سه‌رشه‌قامه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆو ڕاگرتنی ژینگه‌ی پارێزگاكه‌مان، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خاك - راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure