UN زه‌نگی مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆخی مناڵانی عیراق لێده‌دات
رێكخراوی یونیسیف جه‌خت له خراپی دۆخی مناڵان له عیراقدا ده‌كاته‌وه و به دۆخێكی شكستخواردوو ناویده‌بات. له به‌یاننامه‌یه‌كدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی) رایگه‌یاندووه كه نیوه‌ی مناڵانی عیراق كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 23 مانگه بۆ پاراستنیان له نه‌خۆشیه‌كان، كوتانی ته‌واوه‌تیان بۆ ناكرێت، ته‌نها 1/3 ی منداڵه‌كان كوتانی دژی سورێژه‌یان بۆ كراوه. له‌لای خۆیه‌وه حه‌میده لاسیكۆ نوێنه‌ری رێكخراوی یونیسیف له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پێویسته هه‌مووان له پاراستنی مناڵانی عیراق له‌دژی (كۆڤید-19) به‌شدار بین، هاوكاتیش كاربكرێت بۆ پارێزگاریكردنی مناڵان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ده‌توانرێت بپارێزرێن. په‌یاممان بۆ باوكان هه‌یه كه به‌رده‌وام جه‌خت له كوتاندنی مناڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه، هاوكات رێنماییه نیشتمانی و ناوخۆییه‌كان بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆڤید-19 پێڕه‌و بكرێت، دووركه‌وتنه‌وه له به‌ریه‌ككه‌وتن و شۆردنی ده‌سته‌كان، هه‌روه‌ها له‌كاتی كۆكه‌و پژمیندا به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ئامۆژگارییه‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كوتان كلیلی كۆتایهێنانه به مردنی مناڵان به نه‌خۆشیه‌كانی سورێژه‌و ئیفلیجی مناڵان، هه‌روه‌ها تواناكانی مناڵان له هه‌لومه‌رجێكی باشتردا گه‌شه ده‌كات. د.ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عیراق رایگه‌یاند: پێویسته سوودی ته‌واو له‌و ڤاكسینانه وه‌ربگرین كه له‌به‌رده‌ستان، دڵنیایی بدرێت كه مناڵان ڤاكسیه‌كانیان له‌كاتی گونجاو‌دا ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كان له عیراقدا‌و كه‌موكورتی به‌رهه‌مهێنان له‌بواری ته‌ندروستیدا، ئاستی كوتاندن رووی له دابه‌زین كردووه. رێكخراوه‌كانی یونیسیف و ته‌ندروستی جهانی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان له‌بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی زیادبكات و پلانی كاری كوتاندن به‌چڕی ده‌ستپێبكرێت، هه‌ڵمه‌تی كوتاندن ئه‌نجامبدرێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆنترۆڵ ده‌كرێت، كاربكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و مناڵانه‌ی كه كوتانیان بۆ نه‌كراوه. خاك - راگه‌یاندنی یونامی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure