د.ره‌مه‌زان خزر پزیشكی خێزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گریانی منداڵ. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ره‌مه‌زان ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه گریان ده‌ربڕینێكی گرنگه بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان كۆرپه‌و دایك و باوكان. گریانی ئاسایی چۆنه؟ كۆرپه له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تا، به تێكڕایی نووستنی زۆره، كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت به ده‌نگێكی به‌رز ده‌گری، به‌بێ فرمێسك. كۆرپه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه 3 كاتژمێر ده‌گری، ئه‌مه هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ده‌گاته لووتكه. له‌پاش هه‌فته‌ی شه‌شه‌م هه‌ندێك كاتی به ئاگایی هه‌یه بێ گریان، وه له شه‌ش مانگی 3 بۆ 4 كاتژمێر یاری و گغه گغه ده‌كات بێ گریان. گریانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر چییه؟ گریان له‌ڕاده‌به‌ده‌ره ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو، له‌كاتێكدا وا پێویست ده‌كات یاری بكات یان خه‌وتبێت. وا دیاره له منالی یه‌كه‌م زیاتره‌و خراپتر ده‌بێت و له ئه‌گه‌ری توڕه‌یی دایباب له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه. گرنگترین هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن: *برسێتی، زیاد له‌پێویست شیر خواردنه‌وه، ته‌ڕبوون و پیس بوونی دایبی، ددان هاتن، زگ ئێشه، ته‌نهایی و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رنجڕاكێشان، هه‌وكردن، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گه‌ده بۆ سۆرینچك و سووتانه‌وه‌ی سورێنچك. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له‌چاو بگره، به‌ڵام زۆربه‌یان هیچ هۆكارێكی به‌رجه‌سته‌ی نیه. *كێشه‌ی خۆراك و برسێتی، گرنگترین كێشه له خۆراك كه ده‌بێته هۆی گریان، برسێتیه، ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێته هۆی دره‌نگ كه‌وتنی كێشی منال و پیسایی یه‌كی كه‌م و توند‌و ڕه‌نگ سه‌وزی تێر ده‌بێت. ئه‌مه پێویسته له‌گه‌ل پزیشك باسبكرێت. *خۆته‌ڕكردنی كۆرپه، دایبی ته‌ڕ یان پیس ڕه‌نگه ببێته هۆی ناڕه‌حه‌تی له كۆرپه، وه ئه‌مه ده‌بێت بپشكنرێت. ته‌ڕكردن نابێته هۆی ئازار له منال، به‌ڵام گریان ده‌بێته هۆی خۆته‌ڕكردن. *ددان هاتن، كۆرپه له‌نێوان 6 بۆ 2 ساڵ ددانی یه‌كه‌می ده‌رده‌كه‌وێت. پووكی هه‌لده‌ئاوسێت و سوورده‌بێته‌وه. ئه‌مانه ده‌بێته هۆی گریان، به‌لام له یه‌ك هه‌فته زیاتر ناخایه‌نێت. *زگ ئێشه‌ی كۆرپه، یه‌كێكه له هۆكاره باوه‌كانی گریانی كۆرپه‌یه. زۆر ناڕه‌حه‌ته به‌لام هیچ زیانی نیه، هه‌ندێكیان له 1 بۆ 2 هه‌فته‌ی ته‌مه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌مه‌نی 12 تا 16 هه‌فته‌یی. له ئێواران ده‌ستپێده‌كه‌ن و تا 3 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و 3 هه‌فته ده‌خایه‌نێت. *ته‌نهایی، هه‌ندێك له كۆرپه‌كان بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ده‌گری تا گرنگیان پێبده‌ن، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌كه ژیربووه‌وه پاش له‌باوه‌شگرتنی، ئه‌وا پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی ته‌نهایی بێت. *سووتانه‌وه و هه‌وكردن، ئه‌م حاله‌تانه زۆر نیه له كۆرپه‌كان، به‌لام ده‌كرێت ده‌ستنیشان بكرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه وه‌ك هه‌وكردنی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه، میزه‌ڕۆ، گه‌ده‌و ڕیخۆله‌كان. هه‌وكردنی گوێی ناوه‌ڕاست ڕه‌نگه ببێته ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر زۆر، به‌وه جیاده‌كرێته‌وه تای گه‌رمی هه‌یه، لووتی ئاو ده‌كات، كۆرپه‌كه گوێی خۆی ڕاده‌كێشێت. *گه‌ڕانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گه‌ده بۆ سۆرینچك، پێویسته مامه‌له‌ی دروستی شێوازی پێدانی خۆراك په‌یڕه‌و بكرێت، له‌وانه‌یه خواردنه‌كه‌ی كه‌مێك خه‌ستر بكرێت. ئه‌گه‌ر سووتانه‌وه هه‌بوو، ڕه‌نگه ده‌رمان سوودی هه‌بێت وه‌ك ئه‌نتاسیدو PPI , H2 blocker پێویسته چی بكه‌ین؟ ئاگاداری ئه‌م هۆكارانه به كه باسمانكرد. دایكان ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه هه‌له‌ی ئه‌وان نیه، وه ده‌بێت ئه‌وانیش پشوو وه‌ربگرن. جاری وا هه‌یه دایكان هه‌ست به دۆڕان ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌یان قبوڵ بێت هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌تانه ناكرێت و زۆر درێژه‌ی نابێت. ئه‌م پێنج ڕێگایه ڕه‌نگه سوودی هه‌بێت: 1- پێچانه‌وه‌ی به توندی 2- كورپه‌كه له‌سه‌ر ته‌نیشت دابنێ 3- كردنی شششش له بن گوێی 4- جۆلانه پێكردن بۆ ئه‌م لاو ئه‌و لا 5- مه‌مه‌ی پلاستیكی داوای هاوكاری بكه له پزیشك هه‌ركاتێك نیگه‌ران بووی یان شتێكی نائاسایی له‌ئارادا هه‌بوو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure