وهزارهتی ناوخۆ له راگهیهنراوێكدا داوا له هاووڵاتیان دهكات پابهندی رێنماییهكان بن، ئهگهرنا ناچاردهبین دهستبكهینهوه به داخستنی شوێنه خزمهتگوزارییهكان. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی حەوت خاڵی بڵاوکردەوە كه تێیدا هاتووە: یەکەم: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تائێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەرئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لێدوان بدەن بەرەو ساردکردنەوەی هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و هەر کەسێک بەو ئاراستەیە لێدوان بدات بەرپرسیار دەبێت. دووەم: کردنەوەی شوێنی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەری کەمتەرخەمی لە رێکارەکانی خۆپاراستن. سێیەم: پێویستە لەهەر شوێنێک مەودای نێوان دوو کەس لە 1.5 مەتر کەمتر نەبێت و دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنرێت لەلایەن هاووڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگوزاری و بازرگانییەکان. چوارەم: پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت. پێنجەم: هاووڵاتیان ئاگاداردەکەین کە پابەندبن بە رێنماییەکانی خۆپاراستن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە یەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەستبکەینەوە بە داخستی شوێنە خزمەتگوزارییەکان کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی. شەشەم: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن راپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکان و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەکەن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure