27/4/2020 08:28 PM

فەتوایەكی نوێ لەبارەی بەڕۆژو نەبوون بەهۆی كۆرۆنا

ئەنجومەنی باڵای فەتوای‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند: دروست نیە بەڕۆژو نەبوون بەهۆی ترسان لە كۆرۆناوە، دەشڵێت: هەر هاووڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە بەڕۆژو نەبێت بە دوو مەرج.

یەكێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا- بە ئۆنلاین- مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی كۆرۆناوەی‌ روونكردەوە.

دەشڵێت: دروست نیە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە كۆرۆناوە، چونكە لەڕووی تەندروستیشەوە دەركەوتووە كە رۆژوو بە شێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەكات.

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43).
الحمد لله والصلاە والسلام علی سیدنا رسول الله، وعلی آله وأصحابه والتابعين لهم إلى يوم الدين وبعد:

ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رواری 29ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆيدا- به‌ ئۆنلاین - به‌ مه‌به‌ستی دياريكردنى مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی کۆرۆناوە  چەند بابەتێكی تر، دوای گفتوگۆو گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی ئەنجومەن گه‌یشته‌ ئه‌م فەتوایهى لای خواره‌وه: 

1ـ دروست نیيە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە کۆرۆناوە، چونکە لەڕووی تەندروستیشەوە دەرکەوتووە کە ڕۆژوو بە شێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەکات.

2ـ هەر هاووڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە  بۆی بەرۆژو نەبێت، بەم دوو مەرجەی لای خوارەوە:
یەكەم: نەخۆشیەكە پشتڕاست كرابێتەوە لای پزیشكانی پسپۆڕ.
دووەم: پزیشكی پسپۆڕ رایبگەێنێت كە توشبووەكە بەهۆی رۆژوو گرتنیەوە تەندروستی خراپتر دەبێت، یان رۆژووەكە  دەبێتە  هۆی درەنگ چامبوونەوەی.

تێبینی: بەڵام پاش چاكبوونەوەی واجبە  قەزای تەواوی ئەو رۆژانە بكاتەوە  كە نەیگرتوون.

والله سبحانه وتعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved