كاتژمێر له جۆری ئاڵتون یان ئه‌ڵماس له‌و دوو جۆره‌ن كه هیچكات مۆدێلیان به‌سه‌رناچێت و هه‌موو وه‌رزێك و هه‌موو كاتێك ده‌توانرێت به‌كاریان بهێنیت. له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا به‌تایبه‌ت خانمان ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ئیكسسوارات به‌گشتی و كاتژمێر به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ وه‌رزی به‌هار به‌هۆی ناسكی جلوبه‌رگ و گونجاندنی زۆری له‌گه‌ڵ ئیكسسوارات، بۆیه ده‌توانرێت گرنگی تایبه‌ت به كاتژمێر بده‌ن، گه‌ر بێت‌و كاتژمێره‌كه ئاڵتون یان ئه‌ڵماس بێت ئه‌وه سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بیت. خانمان پێویسته هیچكات له به‌كارهێنانی ئیكسسوارات دوورنه‌كه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا. هه‌روه‌ها كاتژمێر چه‌ندین جۆری تری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له چه‌رم یان مورو یان هه‌رشتێكی تری ڕه‌نگاوڕه‌نگ دروستكراون، بۆ هه‌موو شوێن و هه‌موو جلوبه‌رگێك نابن. جێی باسه، جوانرین ماركه‌كانی كاتژمێر بریتین له (Buccellati، Bvlgari، Cartier، Chanel، Piaget) خاك - لانه كاشان س: سيدتى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure