28/4/2020 10:20 PM

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی توندوتیژی خێزانی لە عیراق هۆشداری دەدات

نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە پەرلەمانی عیراق دەكات كە پەلە بكات لە تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بەهۆی چەندین راپۆرت كە تێیدا نیگەرانی دەربارەی بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژیەكان لەسەر بنەمای جۆری رەگەزو توندوتیژی خێزانییەكان لە سەرتاسەری وڵاتدا پیشاندەدات، بەتایبەتیش لەدوای ئەو گرژییە خێزانیەی كە هاتۆتە كایەوەو مانەوە لە ماڵەوە بەهۆی پەتای (كۆڤید-١٩)وە.

نوسینگەكانی سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OHCHR) و یونیسیف (UNICEF) و دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانی جێندەرو بەتواناكردنی ژنان (UN Women) نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە عیراقدا لە بەرامبەر بەرزبونەوەی ژمارەی كەیسەكانی توندوتیژی خێزانی لە ماوەی سەرهەڵدانی پەتای (كۆڤید- ١٩)دا.

لە هەفتەی رابردوودا چەندین راپۆڕتی جیا دەركەوتن دەربارەی دەستدرێژی سێكسیكردنە سەر ژنێكی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرو سوتان و خۆسوتاندن و هەروەها برینداركردنی خودو ئازار بەخۆگەیاندن بەهۆی مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرەكانەوە و گێچەڵی سێكسی بۆ سەر نەوجەوانان و خۆكوشتن بەهۆی توندوتیژی خێزانی و چەندین تاوانی تر. ئەمجۆرە تاوانانەش دەبن بە زەنگیكی مەترسیدار بۆ پێویستی لەخۆگرتنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لە عیراقدا.

نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە دەسەڵاتەكانی عیراق دەكات بۆ زامنكردنی ئەوەی كە دەستدرێژیكەران لەلایەن سیستمی دادوەریەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، لەگەڵ كاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاری هێڵی گەرم و ئینتەرنێت و هەروەها پاڵپشتی زیاتری رۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كردنەوەی دەرگاكانی شەڵتەرەكانی ژنان لەسەر پشت بۆ ئەو ژنانەی كە لەمجۆرە توندوتیژیانە رادەكەن، هەروەها سزادانی ئەنجامدەرانی هەرجۆرە توندوتیژییەك لەسەر بنەمای جێندەر.

هەروەك ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت: زۆرێك لە ژنان كە بە هۆكاری پەتای (كۆڤید-١٩) لە ماڵەوەن دووچاری توندوتیژی دەبنەوە لەكاتێكدا كە پێویست دەكات زیاتر پارێزراو بن لەنێو ماڵەكانیاندا، بۆیە ئەمرۆ داوای ئاشتەوایی لەنێو ماڵەكاندا دەكەم لە سەرتاسەری جیهاندا. هەروەها داواش لە حكومەتەكان دەكەم كە سەلامەتی ژنان بكەن بە پێشینەی كارەكانیان لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەدا.

بۆیە ئێمەش داواكاریەكەی ئەمینداری گشتی دووبارە دەكەینەوەو داواش لە دەسەڵاتەكانی عیراقی دەكەین كە پێشنۆرە بدەن بە ژنان و منداڵان وەك بەشێك لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڤید-١٩.

لەخۆگرتنی یاسایەك لەسەر توندوتیژی خێزانیش هاوكاردەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كەوا ئەنجامدەرانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عیراق لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت هەوەك بینیمان كە ئەو كەسانەی لە ڕابردویەكی نزیكدا تاوانی قێزەوەنان ئەنجامداوە ئێستا لێپێچینەوەیان لەگاڵدا دەكرێت.

توندوتیژی لەدژی ژنان و كچان تاوانێكەو نابێت بەبێ سزادان تێپەڕێت، وە ژنان و كچانی عیراقیش شایانی لەوە زیاترن.

د.ئۆلۆریمی سۆگۆرنۆ نوێنەری سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە عیراق
دانیال بێل نوێنەری كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OHCHR) لە عیراق
هەمیدە رەمازانی لەسیكۆ نوێنەری یونیسێف (UNICEF) لە عیراق
دینا زۆربا نوێنەری دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانی جێندەرو بەتواناكردنی ژنان (UN Women) لە عیراق

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved