28/4/2020 10:23 PM

بەرهەمی سەدەیەك لەمەوبەری میلۆدی كوردی بڵاودەكرێتەوە

لەم رۆژانەدا چاپێكی نوێی ناوازەی میلۆدییە كوردییەكان بڵاوكرایەوە كە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ پتر لە سەدەیەك لەمەوبەر. 

د.كارزان محەمەد لەوبارەیەوە رايگەیاندووه: لە ماوەی سەرقاڵبوونم بە گەڕان بۆ بەرهەمە بزرەكانی كوردناسان، ئەلبومێكی ناوازەی هونەرمەند (ئارچیماندرایت كۆمیتاس)م دەستكەوت كە (13) نۆتەی میوزیكی كوردی لەخۆگرتووەو ساڵی (1903ز) لە مۆسكۆ چاپكراوە.

دەشڵێت: دوای هەڵسەنگاندنی ئەم نۆتە میوزیكییانە لەلایەن مامۆستا سەڵاح رەئوفی مۆسیقارەوە، بەشێوەی ئەلبوم سەرلەنوێ بڵاومكردەوە، جێی دەستخۆشیە كە (تەحسین قادر) و رێكخراوی ئازادبوون ئەركی چاپی گرتۆتە ئەستۆ.

شایانی باسە ئارچیماندرایت كۆمیتاس هونەرمەندێكی ناسراوی ئەرمەنیە ساڵی (1869ز) لە (كوتاهیە)ی بندەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەدایكبووە. ساڵی (1896) بە شێوەیەكی ئەكادیمی دەربارەی میوزیكی كوردی خوێندویەتی, ساڵی (1935ز) كۆچی دوایی كردووەو لە ئەرمەنستان بەخاك سپێردراوە، چەندین ناوەندو دامەزراوەی میوزیك وەك رێزلێنانى بە ناوی ئەم هونەرمەندەوە ناوزەند كراوە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved