29/4/2020 03:35 PM

ژیلا حوسێنی

ژیلا حوسێنی لە 22ـی ئەیلوولی 1964 لە شاری سەقز لەدایک بوو. لە تەمەنێکی کەمدا شوو دەکات. سەرەڕای ئەوانەیش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی وفەرھەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کونگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو و ھەروەھا بۆ کونگرەی فەرزانەگان کە لەشاری سنە بەڕێوە چوو روانگەی نوێخوازیانەی سوارەی ئیلخانیزادەی لە وتارێکی تێروتەسەل دا ئامادەکردبوو کە بەداخەوەلە کاتی بەرێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا بەگوڵ نەخشێنرا بوو بەڵام ھاوڕێکی ژیلا بەناوی کولسوومی عوسمان پوور بەچاوی فرمێسکاوییەوە وتارەکەی ژیلای پێش کەش بەبەشداربوان کرد…. بەداخەوە ئەم خاتوونە شێعرەی دەڤەری ئەشق وجوانی وئاوەدانی. ئەم کچە تەمەن گوڵ وپەپوولەی شاری سەقز لە سەرەتاکانی پاییزی 1996 لەگەڵ بنەماڵەکەی کە دەیانویست بچنە شاری تاران بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس لەرێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن وبەداخەوە ژیلای شاعیر لە تەمەنی 32ـدا لەگەڵ کچە تەمەن بچوکەکەی بەناوی "ژینۆ" گیانیان لەدەست ئەدەن.

بەرهەمەکان:
* دیوانە شێعری «گەشەی ئەوین»، یەکەم بەرھەمی شاعیر. چاپی ساڵی 1995
* دیوانە شێعر و چەند چیرۆکێک بە ناوی «قەڵای ڕاز» ساڵی 1999 پاش مەرگی چاپ کراوە و لە سێ بەش پێکھاتووە:
1-پاشماوەی شێعرە کوردییەکانی
2-ھەڵبژیردراوی کورتیلە چیرۆکە کوردیەکانی
3-کۆمەڵە شێعرێک بە زمانی فارسی بە ناوی «باران»
* وەرگێڕانی چیرۆکی «تەلەبی مەعریفەت» لە نووسینی سادقی ھیدایەت کە لە گۆڤاری رامان دا لە ھەولێر بڵاوبووەتەوە
* وەرگێڕانی ڕۆمانی «دزیرە» لە فارسییەوە بۆ کوردی

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved