29/4/2020 04:00 PM

ریاڵی ئێران بێ‌نرخترین دراوی جیهانە

ریاڵی ئێران پلەی یەکەمی لە خشتەی بێ بایەخترین دراوەکانی جیهاندا دەستەبەر کردووە و ڤیتنام و هیند لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا جێگیر بوون
لەحاڵێکدا کە بەپێی یاسای دارایی و بانکی وڵاتی ئێران، یەکەی پارەی نەتەوەیی "ریاڵ"ـە، بەڵام بەهۆی کێشە ئابوورییە بەردەوامەکان لەم وڵاتەدا، تەنانەت کاڵا بچوکەکانیش بە ریاڵ ناکڕدرێن. ئەمە چ واتایەکی هەیە؟ ئایا بەبایەخ بوونی پارەی نەتەوەیی گرنگە؟
بایەخی پارەی نەتەوەیی دوو واتا لەخۆ دەگرێت: یەکەم بە واتای بەرابەربوون لەگەڵ دراوە دەرەکییەکان و دووەم بە واتای بایەخی داراییەکانی بانکی ناوەندییە لەو وڵاتەدا. زۆرینەی خەڵک واتای بایەخی پارەی نەتەوەیی لە مانای یەکەمدا بەکاردێنن.
ریاڵی ئێران لەئێستا نرخەکەی 160هەزار جار لە دۆلاری ئەمریکا کەمترە. هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی رادەی گەشتکردن و سەردانی گەشتیار بۆ ئێران زیاد بکات. چون ئەو پارەیەی لە وڵاتێکی دیکەوە دەڕواتە ناو ئێرانەوە بەشێوەیەکی خەیاڵی زیاد ئەکات.

 

خاک _ پشۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved