به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپاری له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی شیرینی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش هۆشیاری توند به خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنه‌كه‌یداو جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی ئاماده‌كردنی شیرینی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. وتی: شوێنه‌كه ناوی چایخانه‌و خوارده‌مه‌نی (ئاسان)ه له شه‌قامی به‌ریده‌كه‌ی شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، شوێنه‌كه كراوه به كارگه‌یه‌كی بچوكی دروستكردنی شیرینی (بامێ و لوقمه‌قازی) كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت. وتیشی: سه‌رپێچییه‌كانی دوكانی شیرینییه‌كه له پاك رانه‌گرتنی شوێنه‌كه‌و كێشانی جگه‌ره له‌كاتی كاركردنداو به‌كارنه‌هێنانی ده‌ستكێش و ده‌ماك و سه‌درییه‌ی كاركردنه، هه‌روه‌ها شیرینییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له كارتۆنداو به‌بێ داپۆشینی ئاماده‌كردووه بۆ گواستنه‌وه بۆ بازاڕ‌و ده‌ستگێڕه‌كان، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوای له هاووڵاتیان كرد: له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا سه‌ره‌تا سه‌رنج له شوێنه‌كان بده‌ن و بزانن پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاشان خوارده‌مه‌نییه‌كان بكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداربكه‌نه‌وه. روونیشیكرده‌وه: پێشتر له‌كاتی ئاساییكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕ له شاری سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی مه‌رجی پابه‌ندبوونی داناوه بۆ كردنه‌وه‌یان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌كاتی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كان دابخات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رشوێنێكی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی و شیرینی پابه‌ندی مه‌رجه ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی به‌روار له‌سه‌ر كارتۆنه‌كه‌ی و كه‌ڕوكردنی به‌شێكی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر كاكڵه گوێز له‌ناوده‌به‌ن. له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ كۆگاو ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له كۆگای خالس-ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی چوار تۆن كاكڵه گوێزی ئه‌مریكیدا گرتووه كه به‌رواری به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه نییه و (130) كارتۆنی ده كیلۆگرامیشی كه‌ڕووی كردووه. دوای ره‌وانه‌كردنی نموونه‌ی كاكڵه گوێزه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی، پشكنین ده‌ریخستووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و كاكڵه گوێزه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. به‌پێی یاسای بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له بازاڕه‌كاندا به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردن یان له‌قتوونان و به‌سه‌رچوون و زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ربێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure