د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه لای زۆرێك له خانمان دروستبووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ده‌بێت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خانمان به‌ڕۆژووبن یاخود نا! له‌وباره‌یه‌وه د.سۆزان ڕایگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی گرنگه بزانین، هیچ خانمێكی دووگیان له یه‌كێكی دیكه ناچێت، ڕه‌نگه خانمێك بتوانێت به‌ڕۆژو بێت، به‌ڵام یه‌كێكی تر نه‌توانێت یان باشنه‌بێت بۆی. چه‌ند فاكته‌رێك هه‌ن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه خانمان ئه‌توانن به‌ڕۆژووبن له‌م ماوه‌یه‌دا یاخود نا، ئه‌وانیش: *ئه‌گه‌ر دایكه‌كه نه‌خۆشی شه‌كره‌و زه‌خت و كه‌مخوێنی و بێهێزی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه‌كی تر كه ڕۆژووگرتن مه‌ترسی دروستبكات له‌سه‌ر كۆرپه‌كه‌ی. *ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای دووگیانی بێت، چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا هێڵنج و ڕشانه‌وه زۆره‌و برسێتیش بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات و دایك ناڕه‌حه‌ت و بێهێز ده‌بێت. *ئه‌گه‌ر دایكه‌كه خۆراك و ئاو خواردنه‌وه‌ی باش نه‌بێت له‌م مانگه‌دا، چونكه زۆربه‌مان له ماوه‌ی ڕۆژدا 2 بۆ 3 ژه‌م نانی باش ده‌خۆین، بۆیه پێویسته له‌كاتی به‌ڕۆژوبووندا له‌ماوه‌ی شه‌ودا نان و میوه‌ی باش بخۆین و بڕێكی گونجاو له‌ئاو بخۆینه‌وه كه له 8 په‌رداخ كه‌متر نه‌بێت. *ئه‌و دایكانه‌ی له كۆتایی دووگیانیدان، چونكه كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی زۆر ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌وری منداڵ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری منداڵبوونی پێشوه‌خت زیاتر ده‌كات و ڕه‌نگه دایكه‌كه بێهێزو ناڕه‌حه‌ت ببێت. *ئه‌وه‌ی گرنگه خانمان بیزانن ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشیه‌كت هه‌یه، یان لاوازیت و به‌رگه‌ی برسێتی و تونیه‌تی زۆر ناگریت، ڕه‌نگه ڕۆژووگرتن بۆ كۆرپه‌كه‌ت باشنه‌بێت، بۆیه باشتره په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌كه‌ته‌وه بكه‌یت و دڵنیابیت له‌وه‌ی ئایا به‌ڕۆژوبوون بۆ تۆ گونجاوه یاخود نا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure