30/4/2020 03:56 PM

سەرئێشەی "کیتۆ"

کیتۆ یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی رجێم، زۆرێک لەو کەسانەی ئارەزوی دابەزینی کێشی جەستەیان دەکەن رجێمی کیتۆ پەیڕەو دەکەن، کە لەم رجێمەدا رێژەی کاربۆهیدرات و شەکر کەم دەکەنەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروست و پرۆتین دەدرێت، مێتابۆلیزم لەبری کاربۆهیدرات چەوری بۆ وزە بەکاردەهێنێت. ئەم رژیمە کاریگەری خێرای هەیە لەسەر دابەزینی کێشی جەستە، بەڵام چەندین زیانی لاوەکی هەیە، سەرئێشە لە دیارترین نیشانەکانییەتی کە لەسەرەتاوە روبەڕوی ئەو کەسە دەبێتەوە کە ئەم رژیمە پەیڕەو دەکات.

هۆکارەکانی سەرئێشە لە رژیمی کیتۆ:
دابەزینی شەکری خوێن
گلوکۆز کە یەکێکە لە جۆرەکانی کاربۆهیدرات، سەرچاوەی سەرەکی وزەیە بۆ جەستە و مێشک، کاتێک رێژەی کاربۆهیدرات کەم دەکەیتەوە و بە چەوری جێی دەگریتەوە، رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێت، ئەمەش فشار دەخاتە سەر مێشک، دەبێتە هۆی شەکەتی و سەرئێشە.

وشکبونەوەی جەستە
وشکبونەوەی جەستە یەکێکە لە دیارترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی رژیمی کیتۆ، بەهۆیەوە جەستە رێژەیەکی کەم لە ئینسۆلین بەرهەم دەهێنێت، کەمی هۆڕمۆنی ئینسۆلین دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە.

هۆکاری دیکە
چەند هۆکارێکی دیکە هەیە کاریگەری هەیە لەسەر سەرئێشە وەکو سترێس، کەمخەوی، نەخواردنی ژەمەکان.

__________________
چارەسەرەکان:
* بەبڕی پێویست ئاو بخۆرەوە، لایەنی کەم رۆژانە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە.
* ئەو خۆراکانە بخۆ کە رێژەیەکی کەم لە کاربۆهیدراتی تێدایە و رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە وەکو تەماتە، کەلەرم، خەیار، کەرەوز،  کولەکە و کاهو.
* ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، وەکو ئەڤۆکادۆ، سپێناغ، قارچک، تەماتە، بادەم و ناوکە کولەکە، کە بۆ رژیمی کیتۆ گونجاون.
* بڕی پێویست لە خوێ بکەرە ناو خۆراکەکانت، خواردنی کەم خوێ مەخۆ.
* راهێنانی زۆر سەخت ئەنجام مەدە، چونکە فشار دەخاتە سەر جەستەت، دەبێتە هۆی سەرئێشە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved