30/4/2020 04:00 PM

سادق هیدایەت

سادق ھیدایەت ساڵی 1903 لە تاران لەدایک بووە. یەکێکە لە پێشەنگەکانی چیرۆکنووسیی نوێی ئێران و ڕووناکبیرێکی ھەڵکەوتوو بوو. زۆرێک لە لێکۆڵەران ڕۆمانی «بوف کور» (کوندە پەپووی کوێر)ـی بە بەناوبانگترین و کاریگەرترین بەرھەمی رەوتی چیرۆکی ھاوچەرخی ئێران دەزانن. ھەرچەند ناوبانگی ھیدایەت بەهۆی نووسینەکانیەتی، بەڵام چەند بەرھەمێک لە نووسەرانی گەورەی وەکوو ژان پۆل سارتەر، فرانتس کافکا و ئانتۆن چێخۆڤیش وەرگێڕاوە. ڕێژەی بەرھەمەکانی کە سەبارەت بە نووسراوەکان و ھەروەھا شێوەی ژیان و خۆکوشتنی سادق ھیدایەتن ئەوە دەردەخەن کە بزاڤی ڕووناکبیری ئێران زۆر لەسەری کاریگەر بووە. سادق ھیدایەت لە 9ـی نیسانی 1951 لە پاریسخۆی کوشت و گۆڕەکەی لە گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریسە.

بەرهەمەکان:
٭ بوف کور (کوندە پەپووی کوێر- ڕۆمان)
٭ زندە بە گور (زیندەبەگۆڕ- کۆچیرۆک)
٭ رباعیات خیام (چوارینەکانی خەییام- لێکۆڵینەوە)
٭ سگ ولگرد (سەگی بەرەڵا- کۆچیرۆک)
٭ سە قطره خون (سێ دڵۆپ خوێن- کۆچیرۆک)
٭ سایە روشن (تاریک و ڕوون- کۆچیرۆک)
٭ فوائد گیاهخواری (سوودەکانی گیاخۆری- زانستی)
٭ حاجی آقا (حاجیاغا- ڕۆمان)
٭ علویە خانم (خاتوو عەلەویە- چیرۆک)

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved