2/5/2020 03:32 PM

ئەو خانمەی پێوەرەکانی جوانی فراون دەکات

چێڵسی وێرنەر، توشبوی کۆنیشانەی داون، جگە لەوەی مۆدێلێکی سەرکەوتوە خاوەنی چەندین مەدالیای ئۆڵەمپیکە، بە سەرکەوتنەکانی توانی بیسەلمێنێت کە پێوەرەکانی جوانی سنووردار نین و تەنیا کەسێک کە دەتوانێ پێوەری جوانی دەستنیشان بکات تەنها خۆتی.
چێڵسی وێرنەر، بەهۆی ئەوەی توشبوون بە کۆنیشانەی داونەوە تا تەمەنی دو ساڵی نەیتوانیوە بە رێدا بڕوات. دایک و باوکی بە ئەنجامدانی چەندین راھێنانی جیاواز فێری رۆیشتنیان کردوە و لەکۆتاییدا ئەو وزە زۆرەی کە هەیبوو وای لێکرد ببێت بە کەسێکی جیمناستی، بەڵام ئەو کاتەی تەمەنی 8 ساڵبو پزیشک پێیوتوە کە ماسولکەکانی لاوازن و ئەو وەرزشە ئاسان نابێت بۆی.
چێلسی لەوبارەیەوە رایگەیاند "من کەسێکی ئەرێنیم، وابیرناکەمەوە شتەکان سنورداربن، هەمو هەوڵێکی خۆممدا و دەستبەرداری نەبوم، چونکە متمانەم بەخۆم هەبو و دایک و باوکم بەشێوەیەک گەورەیان کردبوم کە هەست بە باشی بکەم دەربارەی خۆم".
هەوڵەکانی چێلسی وایکرد بگات بە خەونەکەی و بو بەکەسێکی جیمناستی، 4 جار مەدالیای ئۆڵەمپیکی بردوەتەوە، دو جار مەدالیای پاڵەوانی جیهانی بردوەتەوە.
چێلسی تەنیا لەو بوارە بەردەوام نەبو، بەڵکو هاتە ناو دنیای فاشنەوە، ویستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی فاشن رێکبکەوێت بەڵام رەتییان کردەوە، هەربۆیە لەرێگەی پێگەکانی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی خۆی بڵاودەکردەوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی چەندین براند رێککەوتنی لەگەڵدا بکەن و ببێتە مۆدێل.
ئەو خانمە مۆدێلە لەو بارەیەوە وتی: "بوون بە مۆدێل ئارەزوی من بوو و زۆریش لە ناکاو رویدا. من دەمەوێت ئەوە بسەلمێنم کە بە هەوڵدان سەرجەم سنوورەکان دەشکێن. من نامەوێت ببم بە مۆدێلی براندێک، دەمەوێت ببمە مۆدێلێک بۆ ئەو کەسانەی کە گرفتێکیان هەیە و پێیان وایە سەرکەوتوو نابن لە ژیاندا. ئەمەش دڵخۆشم دەکات و شانازی پێوە دەکەم".

 

سەرچاوە: forbes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved