2/5/2020 03:33 PM

نرخی "سانچۆ" بۆ 130 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەوە

كارگێری یانەى بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە پێناو رێگریکردن لە گواستنەوەى یاریزانێکی لاوى یانەکەى نرخى گرێبەستەکەى بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەى لەم یانە ئەڵمانییەدا درێژە بە یاریکردن بدات.
رۆژنامەى "بێڵد"ـى ئەڵمانى لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى بروسیا دۆرتمۆند نرخى گرێبەستى یاریزانى لاوى یانەکەى جادۆن سانچۆى بەرزکردۆتەوە لە پێناو ڕێگریکردن لە یانە بەهێزەکانى ئەوروپا کە هەوڵى گواستنەوەى ئەو بەهرمەندە لاوە دەدەن، لە گرنگترینیان هەردو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە ئیدارەى یانەکەى نرخى ئەو یاریزانەیان بۆ 130 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردۆتەوەو هەر یانەیەک هەوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە لاوە بدات، دەبێت بڕی 130ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانیەکە لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى سانچۆ.
لە ئێستا ناوى جادۆن سانچۆ بە زۆرێک لە یانەکانى ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە لە گرنگترینیان یانەکانى ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتى، وەک رۆژنامەى مارکا ئاماژەى پێداوە زیدان ئیدارى یانەکەى ئاگادار کردۆتەوە لەوەى کە هوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە بدەن و خەزێنەکان بە روى ئەو یاریزانەدا بکەنەوە، یانەی بەرشەلۆنەش لە ئەگەری سەرنەكەوتن لە گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا، دەیەوێت سانچۆ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved