2/5/2020 10:59 PM

وەزارەتی گواستنەوە: كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی پابەندی رێنماییەكان بن

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم، جەخت لەسەر پابەندبوونی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە رێنماییە تەندروستییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، نابێت گەشتەكان رێكبخەن و هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت سزادەدرێت.

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە ئیمزای ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، جەخت لەسەر پابەندبوونی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی كراوەتەوە.

لە دەقی فەرمانەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی نابێت گەشتەكان رێكبخەن و هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت سزادەدرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ مۆڵەتی كاركردنی رادەگیرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنها رێگا بەو گەشتانە دەدرێت كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رێكدەخرێن.

جێی ئاماژەیە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە چوارچێوەی رێوشوێنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتەكانی ئاسمانی بە هاتن و چوونەوە هەتا 22-5-2020 لە فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان راگرتووە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved