3/5/2020 02:32 PM

کۆرۆنا لە هیندستان

بەکارهێنانی ئاپڵیکەیشنی دۆزینەوەی تووشووانی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتان هەیە و هیچ زەبر و زۆرێکیش لەسەر هاووڵاتیان نییە بۆ بەکارهێنانەکەی، بەڵام لە هیند سەرجەم کرێکاران و کارمەندنی حکومەت ناچارن لە رێکەوتی 4ـی 5ـەوە وەشانی ئەندرۆید یان iOSـی ئاپڵیکەیشنی Aarogya Setu لەسەر مۆبایلەکانیان دابەزێنن. هەروەها ئەو کۆمپانیا و بەرپرسانەی کە ئەم فەرمانە جێبەجێ نەکەن لەگەڵ سزای یاسایی رووبەڕوو دەبنەوە.
ئاپڵیکەیشنی دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا تا ئێستا 80 ملیۆن جار دانلۆد کراوە و چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا 350 ملیۆن بەکارهێنەری مۆبایل لە هیند ئەم ئاپڵیکەیشنە بەکاربهێنن.
لە وڵاتانی دیکەش ئەم شێوازە بۆ پاڵاوتن و دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بەکارهاتووە. بەڵام بۆ ئەوەی ترس و تۆقین لەناو هاووڵاتیاندا تەشەنە نەکات، ناچارنەکراون ئەم ئاپڵیکەیشنە بەکار بێنن. بەڵام هیند هیچ گوێی لە ترس و تۆقینی خەڵک نییە.
هەورەها چالاکانی بواری پاراستنی هەرێمی تاکەکەسی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاپڵیکەیشنی دۆزینەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیا نین و نیگەرانن. ئەگەرچی ئەم ئاپڵیکەیشنە شوناسی کەسەکان ئاشکرا ناکات و لە کۆمەڵێک کۆدی تایبەت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان کەڵک وەردەگرێت، بەڵام پێدەچێ ئەم ئاپڵیکەیشنە بەپێی ستانداردە ئەمنییەکانی پاراستنی زانیاری بەرهەم نەهاتووە و هیچ یاسایەکیش بۆ پاراستنی هەرێمی تاکەکەسی بەکارهێنەران بوونی نییە.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved