3/5/2020 02:33 PM

چەن رێنمایی سادە بۆ ژیانێکی سەرکەوتوو

زۆر کات هاوسەرەکان لەکاتی سەیر کردنی فیلم و دراماکان ژیانی ئەکتەرەکان دەبینن و لایان وایە ئەو ژیانە سەرکەوتووە تەنیا لە دراماکاندا هەیە. راستە کە ئەو دیمەنانەی دەبینرێت نواندنن، بەڵام بەو واتایە نییە کە  نەتوانیت لە ژیانی هاوسەرگیریی راستەقینەی خۆتدا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت. لەدرێژەدا چەند رێنماییەک دەخەینە روو بۆ ئەوەی لە ژیانی هاوبەشدا سەرکوتوو بن.

خەونی هاوبەشتان هەبێت
ئەو هاوسەرانەی خەونی هاوبەشییان هەیە، پێکەوە پلان دادەنێن بۆ ئەوەی بە خەونەکانیان بگەن، هەمان ئەزمون تاقیدەکەنەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی پەیوەندیی هاوسەرگیرییان سەرکەوو بێت.

گرنگی بە دەرکەوتنت بدە
رەنگە لەسەرەتای پەیوەندی هاوسەرگیری کاتی ئەوەت هەبوبێت گرنگی بە دەرکەوتنت بدەیت، بەڵام دوای ئەوەی کە چەند منداڵێکتان بوو رەنگە پێت وابێت کاتی ئەوەت نییە. ئەگەر کاتەکانی رۆژەکەت بە پلان رێکبخەیت دەرفەتی ئەوەت دەبێت.

رێزی یەکتر بگرن بەتایبەتی لە شوێنە گشتییەکان
رێزگرتنی هاوسەرەکەت لەپێش چاوی هاوڕێ یان خێزانەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر پەیوەندیتان بەهیزتر ببێت، تەنانەت لە ژیانی تاکەکەسیتاندا هەمان شت دوبارە دەکەنەوە.

سەرقاڵ مەبن
یەکێک لەو شتانەی پەیوەندی هاوسەرگیری لەناودەبات سەرقاڵیە، بێگومان رەنگە زەختێکی زۆرت لەسەر بێت، بەڵام خراپترین شت ئەوەی شەوانە بخەون بێ ئەوەی پێکەوە کۆبوبێتنەوە و قسەتان لەگەڵ یەکتر کردبێت. هەربۆیە باشترە کات بۆ یەکتر تەرخان بکەن.

رۆژانە لە هاوسەرەکەت بپرسە چی بکەیت بۆ ئەوەی دڵی خۆش بکەیت
مەرج نییە ئەوەی لە پێشودا دڵی هاوسەرەکەتی خۆشکردبێت هەر ئەوە ئەنجام بدەیتەوە، دەتوانیت پێی بڵێیت چ کارێک بکەیت بۆ ئەوەی دڵی خۆشبکەیت، بەم شێوەیە هاوسەرەکەت تێدەگات لەوەی دڵخۆشی ئەوت بۆ گرنگە و بایەخی پێدەدەیت.

 

سەرچاوە: allprodad

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved