ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه دیوه‌كه‌ی تری ژیان له ماڵ و كه‌ره‌نتینه نیشان ده‌دات. له‌م كتێبه‌دا مێژووی په‌تاو شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، باسێك له‌سه‌ر كۆڕۆناو نیشانه‌كانی و توشبووان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆڕۆناو سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی، له كوێ و كه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆماركرا، له چه‌ند شوێن و له كوردستان له كه‌ی و یه‌كه‌مجار كوێ بوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو پشووه‌كان كه‌ی بوون، هةروةها چه‌ند دیمانه‌یه‌كی نایبه‌تی تێدایه، هه‌واڵه خۆشه‌كانی سه‌رده‌می كۆڕۆنای تێدایه، چه‌ند بابه‌تێكی ترد تایبه‌ت به له ماڵه‌وه‌بوون و كاته‌كانی كه‌ره‌نتینه‌و منداڵ، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك دۆكیۆمێنت تۆماركراوه. كتێبه‌كه له نووسینی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس له‌تیف حسێنه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure