4/5/2020 09:23 PM

خوێندنی نێو زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، لە ١٦-٥-٢٠٢٠ دەوامی نێو هۆڵی زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە.

ئارام محەمەد وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووه، بە باشبوونی ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنی ئاسایی نێو کەمپ لە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان دەستپێبکەینەوە.

وتیشی، بۆ ئەمەم مەبەستەش پێویستە قۆناغ بە قۆناغ ژیانی زانکۆکان ئاسایی بکەینەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا  ئەوەشی خستەڕوو:  ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە دەدات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved