خەوێکی باش گرنگی زۆری هەیە بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروستت هەبێت، چونکە مەترسی چەندین نەخۆشی درێژخایەن کەمدەکاتەوە. هەروەها کرداری کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات، مێشک چالاک دەکات و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سیستمی بەرگری. رۆژانە 7 بۆ 9 کاتژمێر خەو پێویستە بۆ ئەوەی بەتەندروستی بمێنیتەوە. چەند هۆکارێک هەن کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەوەی خەوێکی تەندروستت هەبێت، دیارترینیان گۆڕانکارییە لە سیستمی خۆراکی و گرنگیدان بەو خۆراکانەی بۆ پێش نوستن تەندروستن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خۆراکی تایبەت دەکەین کە بۆ پێش خەوتن بەسوودن. بادەم مەترسی توشبون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرەی جۆری دوەم و نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە، هەروەها چەوری تەندروستی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانە، هۆڕمۆنی میلاتۆنین هاوسەنگ دەکات کە بەرپرسە لەوەی خەوێکی باشت هەبێت لە شەواندا. گۆشتی قەل رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە و ماسولەکەکان بەهێزدەکات، ئەو پرۆتینەی لە قەلدا هەیە دەبێتە هۆی ماندوبون و وادەکات جەستەت پێویستی بە حەوانەوە هەبێت، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی بەباشی بخەویت. چای گوڵە بەیبون دژە ئۆکسانە و دژە هەوکردنە، مەترسی توشبون بە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە، هەوەها نیگەرانی و خەمۆکی کەمدەکاتەوە، چارەسەری کەمخەوی دەکات. کێوی رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، کرداری هەرس باشتر دەکات، یەکێکە لەو خۆراکانەی ئەگەر پێش نوستن بخوریت چارەسەری کەمخەوی دەکات. چەوریی ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون و تونا، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3، جەستە لە نەخۆشی دڵ و مێشک دەپارێزێت. گوێز زیاتر لە 19 جۆر ڤیتامینی تێدایە، رێژەی کۆلیسترۆڵ نزم دەکاتەوە، هۆڕمۆنی ملاتۆنین هاوسەنگ دەکاتەوە و خەوێکی باشترت دەبێت. برنج رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە و ریشاڵی کەمی تێدایە، خواردنی چەند کاتژمێرێک پێش نوستن یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بەباشی بخەویت.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure