6/5/2020 01:58 AM

ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، بە شێوەیەكی كاتی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم 3 سەعات كەمدەبێتەوە.

دەقی ئاگادارییەكە...

ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە دوو یەكەی هەڵمی وێستگەی هەولێری غازی كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 300 مێگاوات كەمبووەتەوە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە هەرچوار پارێزگاكەی كوردستان 3 سەعات كەمدەبێتەوە، دوای چارەسەركردنی گرفتەكەو گەڕانەوەی هەردوو یەكەكە بارودۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

خاك - بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved