6/5/2020 02:07 AM

ماكدۆناڵز بە مەرجی نوێ دێتەوە مەیدان

كۆمپانیای ماكدۆناڵز بۆ خواردەمەنdیە خێراكان لە بەریتانیا دەستپێكردنەوەی بەرهەمەكانی لە بەریتانیا راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكی ماكدۆناڵزدا هاتووە: لەڕێگەی سیانزە لقەوە لە رۆژی ١٣ی مانگەوە لە سەرتاسەری بەریتانیاو چەند شارێك بە چەندین رێككاری نوێی خۆپارێزی دەستپێدەكەنەوە.

ماكدۆناڵز ئاشكرای كردووە: خواردەمەنیيەكانیان تەنیا لەڕێگەی گەیاندنەوە دەبێت و كەلوپەلی خۆپارێزی نوێ بۆ كارمەندەكانیشان دابیندەكەن، هاوكات لەكاتی گەیاندنیش مەودای نێوان كارمەندەكانیان دوور مەودا دەبێت لەگەڵ ئەو كەسانەی خواردنەكانیان بۆ دەبەن، جەختيش لەسەر تەواوی سەلامەتی و توانای كارمەندەكانیشانەوە دەكەنەوە پێش كاركردنیان.

خاك - هەرێز جەمال
س/ میرەری ئینگلیزی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved