6/5/2020 03:24 PM

تابلێتی T8؛ نوێترین بەرهەمی هواوی

هواوی پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی لادا. تابلێتی T8 خاوەنی شاشەیەکی 8 ئینچی لە جۆری LCDـیە. هواوی لەم دواییانەدا جەختی کردۆتە سەر زنجیرەی "مەیت پاد/ Mate Pad" و ئەمڕۆ سێهەمین مۆدێلی ئەم زنجیرەیەی خستە روو. ئەم کۆمپانیایە پێشتر پەردەی لەسەر مۆدێلەکانی Mate Padـی پرۆ و Mate Padـی 104 لادابوو. ئەم تابلێتە نوێیە کە پێی دەگوترێ Mate Padـی T8، بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێش خۆی لە باری تەکنیکییەوە لە ئاستێکی خوارتردایە و هەڵبەت نرخەکەشی کەمترە. هواوی لە مۆدێلەکانی پێشوودا لە پرۆسێسێری "کایرین" کەڵکی وەرگرتبوو، بەڵام لەم مۆدێلە نوێیەدا لە چیپسێت مێدیاتیک MTK8768 و پرۆسێسێرێکی 8 ناوەندی کەڵکی وەرگرتووە.
زیزۆلووشنی شاشەی 8 ئینچی ئەم تابلێتە 800 لە 1200 مێگاپیکسڵە و پەڕاوێزێکی زۆر لە دەوروبەری شاشەکە بەرچاو ئەکەوێت. پەراوێزی بەشی سەرەوە شوێنی جێگیربوونی کامێرایەکی سێڵفییە بە توانستی 2 مێگاپیکسڵ و لە دیوی پشتەوە کامرایەکی 5 مێگاپیکسڵی دێتە بەرچاو.
ئەم تابلێتە خاوەنی 2 گێگابایت رام و بیرگەکەشی لە دوو وەشانی 16 و 32 گێگابایتدا پێشکەش دەکرێت و هەڵبەت پشتگیری لە بیرگەی دەرەکیی microSDـیش ئەکات. ئەرکی دابینکردنی وزەی ئەم تابلێتە لە ئەستۆی باترییەکی 5100 میلی‌ئەمپێرە و هواوی سیستەمی ئەندرویدی 10ـی لەسەر جێگیر کردووە.
رەنگە تایبەتمەندییەکانی ئەم تابلێتە بۆ زۆر کەس سەرنجڕاکێش نەبێت، بەڵام کاتێک لە نرخەکەی ئاگادار دەبنەوە لەوانەیە بۆچوونیان بگۆڕێت. نرخی ئەم تابلێتە تەنها 100 یۆرۆیە!
مەیت پادی T8 لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا و تەنها لە رەنگی شیندا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت، هواوی جگە لەم تابلێتە، هاوکات پەردەی لەسەر دوو مۆدێل مۆبایل بە ناوەکانی Y6p و Y5pـیش لاداوە.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved