6/5/2020 09:42 PM

خوێندن لە چین دەستپێدەکاتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خویندن راگیراو دوای ٥ مانگ خوێندن لە شاری ووهان لە چین دەستیپێکردەوە.

ئاژانسەکانی چین رایانگەیاندووە، دوای ٥ مانگ لە راگرتنی پرۆسەی خوێندن و لە چوارچێوەی رێكارە تەندروستییەكان، خوێندن لە چەند خوێندنگایەكی شاری ووهان ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستیپێكردەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زیاتر لە ٦٧٠ خوێندكار لە ١٢١ خوێندنگای ئامادەیی و پیشەیی لە شاری ووهان گەڕانەوە بۆ خوێندنگاكانیان و بە پەیڕەوكردنی رێنمایيە تەندروستییەكان و پاراستنی مەودای دووری نێوانیان، یەكەم وانەی دوای ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێوترایەوە.

لە قۆناغی یەكەمیشدا بریاری كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكانن لە ووهان تەنیا خوێندنگا ئامادەیی و پیشەییەكان دەگرێتەوەو هێشتا كاتی كردنەوەی خوێندگا سەرەتاییەكان دیارینەكراوە.

چین و بەتایبەت شاری ووهان سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەو تائێستا لە چین ٨٢ هەزارو ٨٨٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤ هەزارو ٦٣٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

خاك - ئاژانسەکان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved