دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رشانزه هه‌رێمه فیدرالیه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی باڤاریاو پارێزگاری هه‌رێمی هامبۆرگ ڕایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ریه‌ككه‌وتنی خێزانه‌كان تا 5ی حوزه‌یرانی داهاتوو درێژكرایه‌وه. وتیشی: له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌كان به ڕێكاری دیاریكراو ده‌خرێته سه‌رپشت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه پێیانده‌گات ده‌بێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن. ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ‌و ماركێته‌كان ده‌كرێنه‌وه و وه‌رزش به‌هه‌مانشێوه له هه‌وای كراوه‌دا بواری پێده‌درێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌و قه‌ره‌باڵغی و چالاكیيه‌كانی تر تا مانگی ئابی داهاتوو ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌ته‌كه‌ی له مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگی نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی ڕێكاره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاماده‌باشیيه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی زیاتری مه‌ترسیيه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه. سه‌باره‌ت به بوندسلیگه‌و خولی یارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ پله‌كانی یه‌ك و دوو مێركل وتی: له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه ده‌توانن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستيیه‌كان كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون. لای خۆشیانه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێیانوایه ده‌كرێت ڕۆژانی 15و 17ی ئه‌م مانگه ده‌ست به یارییه‌كانیان بكه‌نه‌وه پێشیانوایه ڕه‌نگه كاتێكی گونجاوبێت. ئه‌نگێلا مێركل له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیيه‌دا دووپاتیكرده‌وه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسيیه‌كانی كۆرۆنادا وتی: ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارێتیه خۆجێیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌جێ ڕێوشوێنی توند‌و پێویست بگرنه‌وه‌به‌ر چونكه مه‌ترسیيه‌كان جارێ هه‌ر له‌ئارادایه‌و ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش 4ی ئایار ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نگلیكی ڕێوشوێنه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانی ئه‌ڵمانیای له 16 خاڵدا هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕاگه‌یاند كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌یه: ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان پێده‌درێت بچن بۆ نوێژی مزگه‌وته‌كان ده‌بێت لانیكه‌م 12 ساڵ بێت به‌رده‌وام بۆ نوێژ سه‌ردانی مزگه‌وتیان كردبێت و له‌كاتی چونه ژوره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كاندا ده‌بێت ده‌ستیان به ده‌رمان پاكژ بكرێت و ماسك ببه‌ستن و مه‌سافه‌ی نێوان نوێژكه‌رانیش ده‌بێت 2 مه‌تر بێت. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگه‌ی پێده‌درێت بچێت بۆ نوێژ ده‌بێت له تۆمارێكدا ناو و ئه‌درێس و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆی بنووسێت و ژماره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی دیاریده‌كرێت وه‌رگرێ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه تا بتوانن كۆنترۆلی بكه‌ن. ئه‌م پێشنیار‌و ڕێنماییانه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌ت و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد‌و پێشتریش فشارێكی زۆریان خستبووه‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و مزگه‌وتانه. خاك - شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا س/ كه‌ناڵی هه‌واڵی n.tv
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure