(پاڵه‌وانی هه‌زارڕوو) له نووسینی نووسه‌ری ئه‌مریكی (جۆزیف كامبڵ) و له‌لایه‌ن سه‌لاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان كراوه‌ته كوردی و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه گه‌شتێكه به‌نێو دنیای میتۆلۆژیاو هه‌موو پرسه گرنگه‌كانی پاڵه‌وان و په‌رجوو، بوونه‌وه‌ره خه‌یاڵی و میتافیزیقی و ئه‌فسانه‌ییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ له باری دنیاییه‌وه بۆ باری ئه‌فسانه‌یی،
كامبڵ له‌م كتێبه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی گشتگیر ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌مكه گرنگه‌كانی نێو ئه‌فسانه‌ی هه‌موو دنیادا له گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته سه‌رده‌می مۆدێرن و مرۆڤی ئه‌مڕۆ، له هه‌موو كولتووره‌كاندا ده‌گه‌ڕێت به‌دوای پاڵه‌وان و ئه‌شق و له‌دایكبوون له پاكیزه، گرێ جادوویه‌كان و تێپه‌ڕبوونی مرۆڤ به قۆناغه‌كانی منداڵی و گه‌وره‌بوون و خه‌یاڵبوون. له گه‌شتی پاڵه‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئینجا تێپه‌ڕبوون و پاشان باس له بازنه‌ی گه‌ردوونناسی و خه‌یاڵ و ئه‌فسانه له سه‌رده‌می گه‌شتكردن بۆ سه‌ر مانگ و ئه‌ستێره‌كانی تر. له هه‌موو چه‌مكه هه‌ستیاره‌كانی نێو دنیای ئاین و ئه‌فسانه نزیكمان ده‌كاته‌وه. دوای لێبوونه‌وه له‌م كتێبه ئینجا تێده‌گه‌یت هه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی له زۆر شت‌دا هاوبه‌شن، به‌تایبه‌ت له مێژووی میتۆلۆژیاو ئاین و ئه‌و حه‌كایه‌ته سه‌رگه‌رمانه‌ی له به‌رده‌م كوره‌ی ئاگردانه‌كان یان له ده‌می شامان و پیره‌مێردانه‌وه ده‌یانبیستین، تێده‌گه‌یت مرۆڤایه‌تی چه‌ند چیرۆكێكه‌و له‌هه‌ر زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م و گه‌لێكدا مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا كراوه، هه‌میشه پاڵه‌وانێ هه‌یه گه‌شتێكی له‌به‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی و نهێنی بدۆزێته‌وه، ده‌رگا داخراوه‌كان بكاته‌وه. كامبڵ به روونی له‌م كتێبه‌دا ئه‌فسانه و كۆمه‌ڵگا له‌یه‌كتری نزیكده‌كاته‌وه. جگه له‌مانه‌ش كامبڵ له‌م كتێبه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری قوتانخانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی كارل گۆستاڤ یۆنگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له چه‌مكه میتیۆلۆژییه‌كان ده‌كات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure