7/5/2020 03:01 PM

"مانگی گوڵ" لە 2020ـدا

دوایین نزیکبوونەوەی مانگ لە ساڵی 2020ـدا ئەمشەو روو دەدات. مانگ ئەمشەو لە درەوشاوەترین حاڵەتی خۆیدا دەردەکەوێت و لەماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەم دیاردەیە بەردەوام دەبێت.
دوایین نزیکبوونەوەی مانگ لە ساڵی 2020ـدا ئەمڕۆ کاتژمێر 6:45ـی بەیانی بە کاتی ویلایەتە رۆژهەڵاتییەکانی ئەمریکا دەگاتە ئەوپەڕی خۆی و ئەوانەی وا بەیانیان زوو هەڵدەستن دەتوانن بەباشی ئەم دیمەنە سروشتییە ببینن.
لە ئەمریکا بە دیاردەی مانگی کامڵ دەگوترێ "مانگی گوڵ"، چونکە لەم سەروبەندەدا چرۆی دارەکان دەپشکوێن. لەم دیاردەیەدا مانگ لە نزیکترین مەودا لەگەڵ زەویدا جێگیر دەبێ. هەڵبەت بەگوتەی رێکخراوی ناسا ئەم دیاردەیە ناوی دیکەشی هەیە بۆ نموونە "مانگی شیری" و "مانگی چاندنی گەنمەشامی".
لەڕاستیدا "مانگی گوڵ" چوارەمین حاڵەتی نزیکبوونەوەی مانگ لە زەوییە کە ئەمساڵ یەک لەدوای یەک روویان دا. لە مانگەکانی 2 و 3 و 4ـدا دانیشتووانی زەوی ئەم دیاردەیەیان بینی. مانگی گوڵ کاتێک روو دەدات کە مانگ بە تەواوەتی خۆی دەرخات و لە نزیکترین مەودادا جێگیر بێت لەگەڵ زەوی. هەر بۆیە مانگ هەندێک روونتر و گەورەتر دێتە بەرچاو.
هەڵبەت "مانگی گوڵ"ـی ئەمشەو تەنها دیاردەی ئەستێرەناسیی ئەم مانگە نییە و لە سەرەتای رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووەوە بینەری "بارینی بەردیی ئۆتا دلۆی" دەبین. ئەم دیاردەیەش هەم لە بەشی باکوور و هەم لە بەشی باشووری زەوی دەبیندرێت و باشترین کات بۆ بینینی ئەم دیاردە سروشتییە دەمەو بەیانییە. بۆ سەیرکردنی ئەم دیاردەیە واباشە لە شوێنێکی کراوە و بە دووور لە تیشکی دەسکردی ناو شارەکان بن.
بەڵام لەو رووەوە کە "بارینی بەردیی ئۆتا دلۆی" لە نزیکی کاتی روودانی "مانگی گوڵ"ـدا دەگاتە ئەوپەڕی خۆی، تەنها بەشێک لە رووناکترین ئەستێرەکان دەبینن. دیاردەی "مانگی گوڵ" لە ئێوارەی ئەرۆوە هەتا سپێدەی بەیان دەبیندرێت و ئەگەر هەورەکان بەری مانگ نەگرن، دەتوانن ئەم دیاردەیە لەرێگای تەلەسکۆپی مەجازیی "Virtual Telescope Project"ـەوە لە ئاسمانی شاری رۆم ببینن.

 

سەرچاوە: abc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved