8/5/2020 11:04 AM

دزینی تابلۆی مۆنالیزا-1911

زۆرینەی شاکارە هونەرییە بەباوبانگەکانی جیهان لانیکەم جارێک دزراون. بایەخی ئەم ئاسەوارە هونەرییانە هەندێک جار تا چەند سەد ملیۆن دۆلار بەرز دەبنەوە. 
ئەگەرچی بەپێی توێژینەوەکان دەرکەتووە کە دزینی ئاسەواری هونەری بۆ کابرای دز هیچ سوودێکی نییە(چونکە هیچ کڕیارێک ئامادە نییە مەترسیی کڕینی ئەم کاڵایە بگرێتە ئەستۆ)، بەڵام دیسانیش ئەم دیاردەیە درێژەیە هەیە. لەدرێژەی ئەم بابەتەدا باسی دوو گەورەترین دزیی هونەریی مێژوو دەکەین. 
مۆنالیزا بەرهەمی لیۆناردۆ داڤنشی، وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین دزییە هونەرییەکانی سەدەی بیستەم لەلایەن "ڤینچێنزۆ پرۆجا"ـی کرێکاری مۆزەخانەی لۆڤەرەوە ئەنجامدرا. "پرۆجا" بە مەبەستی جێگیرکردنی رفێمی شووشەیی بۆ ئاسەوارەکانی ناو مۆزەخانە دامەزرابوو. پرۆجا لە دەرفەتێکدا ئەم ئاسەوارە هونەرییە گرنگەی لە ژێر جلەکانیدا شاردەوە و بردییە دەرەوە. 
پرۆجا گوتی ئەم دزییە بە ئامانجێکی نیشتمانپەروەرانە ئەنجامدراوە و حەزی لەوە بووە "مۆنالیزا" بگەڕێنێتەوە بۆ زێد و وڵاتەکەی خۆی واتا ئیتاڵیا. پرۆجا دوو سال هەوڵیدا ئەم تابلۆیە بە بەرپرسی گالری "ئوفیتزی" لە فلۆرانس بفرۆشێت. پرۆجا دواجار گیرا و حوکمی ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. 

 

سەرچاوە: saatchiart

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved